ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیشتیمان تا هی من بوی 

بەبەرماڵـە سورەکـەی باوکـم و

بەدوعـا سپیەکانی دایکم 

لەتەنیشت ئاگردانەکەی ناو سینگـم 

بەگەڵاکانی ڕوحـی خۆم ،دامپۆشیبوی !!

ئێستا نازانم ،

لەکام دیوەخانــی 

لەکۆشی کام دەوڵەمەندی ؟!

بۆ سەوداو هەڕاج کردن ،

لە قەڵاندۆشی کامە دوندی ؟!

ڕۆژێک بەدیلی دەتبەن بۆ بەغدا 

ڕۆژێک بەبوک بۆ ئەنقەرەو 

ڕۆژێک سۆزانـی کۆشی ئاخونـــدی !!!

نیشتیمان تاهی من بوی ،

تۆ دایک بوی 

کوانــێ و کەنگـــێ سۆزانی بوی ؟؟!!