ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شیعری * عەبدولرەزا ئەلمادح 

و... عەلی قادر 

ئای بێروت

نەورەسەکان

لەئێوارەدا 

بۆبەندەرەکە گەڕانەوە

بۆ گەرمی و خۆراک ئەگەڕان

لەسەر کۆڵەکەی بەلەمەکان

هەڵنیشتن و 

بەبێ پارانەوە....! 

چاوەڕێی

خۆری بەرەبەیان ئەکرد

شەپۆلی دەنگێکی ترسناک

پەڕی بەهەموو لایەکا بڵاوکردەوە 

ئاسمانی دەریای داپۆشی و 

تاوێرە بەردی رۆشە. 

هەموو نشینگەکان

بەخوێنی مرد و زیندو

رەنگ کرا 

گۆرانیەکانی فەیرۆز چریکەی ئەهات 

برینەکانی کۆئەکردەوە و 

ئومێدی بڵاوئەکردەوە

بێروتی بوکی خۆرهەڵات 

بگەڕێتەوەو 

شاعیرەکان شیعری پیاهەڵبدەن

لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 184ی

ڕۆژی سێ شەمەی رێکەوتی 11ئابی 2020