شیعری : ئیبراهیم هەورامانی
( هاتن )
هاتنی تۆ،
لە هاتنی هیچ کەس ناچێت.
کەدێی،
دوعا دەکەم،
ڕۆشتنت بیربچێتەوە!
***
(نان )
کاتێ کە،
لە مانگی یەکشەوە دەڕوانین،
تۆ برۆی یارت بیردەکەوێتەوە.
منیش،
قەراخە نان!
***
(وەرزی بەهار )
تۆ مەڕۆ؟
گەر تۆ بڕۆیت.
وەرزی بەهار،
جوانی لە کوێ بێنێت،
تا شانازی پێوە بکات!
***
( بیركردنەوە )
بیر،
لە پاییز دەکەمەوەو
تۆ نەبیت.
دەزانی،
پاییز بەبێ تۆ یانی چی؟!
***
( توانین )
من دەتوانم،
پاییز،
بکەمە بەهار.
ئەگەر،
تۆ لە لای من بمێنیتەوە!
***
(خۆشەویستی )
دەزانم،
دەڕۆیت!
بەختی من وایە،
هەرکەسم،
خۆش ویست،ڕۆشت!
***
(ئاو )
زۆر،
لهتهنیایی دهترسم.
دهزانم نامكوژێ!
بهڵام،
ئێسقانم
دهكات بهئاو.
***
(سەدساڵا )
گهر نهڕۆشتبای،
دڵم،
بهشی سهدساڵی تری دهكرد!
***
(وێنە )
هەرچەندە،
مانگ هەڵنەهاتوە.
هێشتا،
شەوەکان ڕوناکن.
وێنەکەی تۆ هەر بەدیواری ژورەکەمەوە هەڵواسراوە!
***
( پاییز )
پاییز،
واتە؛
چاوەڕوانی هاتنی تۆ!