ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

                   

کەتۆم بینی

نەم ئەناسیت و ناوکەتم نەئەزانی

تەنهاوتەنها

بەرێکەوت لەگەڵ چاوەکانتا

بومەناسیاو

لەوچرکەساتەدا

سرووشێکم بۆ هات

دڵم خەریکبوو

لەسنگمەوە بێتەدەرەوەو

جاڕی ئەو سرووشەم لێبدات

لەدوومجارو سێیەمجارا

ناونیشانت و نهێنی

 ئەو سرووشە پیرۆزەم زانی

خۆشەویستیە

کەوەک خۆر

روناکی وگەرماکەی

بەشی هەموومان ئەکات

کانونی دووەمی 2021