ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بێ مروەتی ئەکەیت

تاڵە سپیەکانی

قژی سەرت

کردۆتە بەهانە

تاڵە سپیەکان

ڕێگەیەیان نەگرتووە

لە لێو مژین

تریفەی روخسارتیان

نەبردوە

بۆ ئاو دێرانی نەمامی باڵات

پەرژینیان دروست نەکردوە

***     

ناز فرۆش 

بێ مروەتی ئەکەیت 

لەگەڵ نەخش و نیگاری سرووشتا  

قۆخ

هەتا تووک دەرنەکات

تام بۆنی خۆش نابێت و پێناگات........... بەندێکی عەرەبیە

مانگی ئابی 2000