ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

’ بۆکروزو بۆچروک 

کۆمەڵێک چەکدار

لەناو شاری سلێمانیەوە

دوو پیاوی 

شیوعیان

بەمستە دەمانچە و

قۆناغە تفەنگ 

بەزۆر بەپاڵ

خستنیانە ناو

جێبێکی لاندرۆڤەرەوە

بەرەو مەرگ  

راپێچیان کردن

بەرەو چایخانەکەی

قەسابخانەکەی کانی ماسی 

ئەو دوو مرۆڤە

ئەورەحمانی سالحی خلە و 

مەلا عەلی پەرستیاری خەستەخانەی مەلاریا بوو

لەدادگای دزو مرۆڤ کوژەکانا

هەردووکیان پێکەوە 

بەزیندوی

سوتێنران

بۆکروزو بۆ چروکی

جەستەی سوتاویان

بەناو هەوادا بڵاوبوەوە 

خۆڵەمێشی پاشماوەی

  سوتان

لەگەڵ خاکا تێکەڵبوو

ئەو دوو شیوعیە

بەجۆرێکی تر

بۆ ناو ژیان گەڕانەوە