شیعری: ئیبراهیم هه‌ورامانی
به‌چیدا ده‌نازی؟
به‌كام هێز و
كام سه‌روه‌ت و
كام كۆشكتا.
به‌كام زیندان
به‌كام په‌تی سێداره‌و
له‌شكری بێ بهزهیتا.
به‌چیدا ده‌نازی؟
ڕۆژێك ،هه‌ردێ
نه هێز
نه سه‌رمایه و
نه كۆشك و
نهزیندان،
به‌فریای تۆوه ناكه‌وێت؟
ڕۆژێك هه‌ر دێ
ئێمه‌ی له‌شكری برسێتی
ئێمه‌ی دیلی،
بێدادی و ناعه‌داله‌تی.
ده‌رگای ئاسنینی زیندانه‌كان بشكێنین.
سیسته‌می نادادیت،
به‌نه‌فره‌ت كه‌ین.
كۆشك و ته‌لارت بڕمێنین.
هێزی فشۆڵ
له‌به‌ر نه‌عره‌ته‌ی ئێمه‌دا،
بتۆقێنین.
به‌چیدا ده‌نازی
ئه‌وكات.
ئائه‌و كاته‌ی،
نیشتمانمان
هێز و ڕه‌نجی دزراومان
به‌هێزی گشت،
وه‌ده‌ست دێنین.
سنوری ده‌ستكردی ئێوه،
ده‌سڕینه‌وه،
خۆشه‌ویستی له‌بۆ ئینسان به‌دی دێنین.
خۆری دزراو،
ده‌به‌ینه‌وه،
نێو تاریكی هه‌موو ماڵێ.
خه‌نده،
ده‌ده‌ینه‌وه لێوی تۆراو.
ئائه‌و كاته،
تۆ به‌چیدا ده‌نازی،
كاتێ ئێمه،
ده بینه‌وه به‌خاوه‌نی هه‌قی خۆمان.
نیشتمان،
ده‌كه‌ینه‌وه به‌نیشتمانی هه‌موان .