چونکه له ماڵی کورته‌چیرۆکدا، ته‌نیا جێی یه‌ک، ئه‌وپه‌ڕی دوو، کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته نووسه‌ر ده‌ست به وشه‌وه بگرێت و بروسکه ئاسا ئاوڕ له که‌سایه‌تییه لاوه‌کییه‌کانی ناو چیرۆکه‌که‌ی بداته‌وه. ولیه‌م فۆکنه‌ر ده‌یگوت: (پێویسته نووسه‌ر خۆشه‌ویسته‌کانی خۆی بکوژێت.) مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو، هه‌ر ڕسته‌یه‌ک، با جوان و دڵڕفێنیش بێت، ئه‌گه‌ر له خزمه‌تی چیرۆکه‌که‌دا نه‌بوو، پێویسته نووسه‌ر فه‌رامۆشی بکات. کورته‌چیرۆک باس له یه‌ک ڕووداوی دیاریکراو ده‌کات و تاقه ناکۆکییه‌ک به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، وه‌ختێکی کورت ده‌خایه‌نێت، نووسه‌ر تێیدا ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته ناو جه‌رگه‌ی باسه‌که‌وه، ئیدی گێڕانه‌وه بێ کۆسپ هه‌ڵده‌قوڵێت و چیرۆک‌نووس خۆڕسکانه، وه‌ڵامی پرسیارگه‌لی: (چی، کێ، که‌ی، له‌کوێ و چۆن) ده‌داته‌وه.
چی؟ ئه‌وه‌یه نووسه‌ر نابێت شتێکی زۆر ئاسایی و ڕۆژانه بگێڕێته‌وه، پێویسته کێشه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش له ئارادا هه‌بێت و نووسه‌ر بزانێت چ بیرۆکه‌یه‌کی پێیه و نیازی گێرانه‌وه‌ی چی هه‌یه. کێشه‌یه‌ک، ناکۆکییه‌ک یان ئاسته‌نگێک هه‌یه، پێویسته خوێنه‌ر که‌مه‌ندکێش بکات، به جۆرێک یان خۆی تێدا ببینێته‌وه، یان حه‌زی لێ بێت له ناویدا بژی. که‌واته کێشه‌که پێویسته پێوه‌ندیی به‌و شتانه‌وه هه‌بێت که جێگه‌ی بایه‌خی زۆربه‌ن، وه‌ک: ململانێی نێوان خێر و شه‌ڕ، ژیان و مردن، ئه‌وین و ڕک، یان: ته‌نیایی و نائومێدی.
کێ؟ ئه‌وه زۆر گرنگه، هه‌ر زوو خوێنه‌ر بزانێت، ئه‌وه کێیه که کێشه‌ی هه‌یه؟ ته‌مه‌نی چه‌نده؟ شێوه‌ی چۆنه؟ ڕۆژانه چۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات؟ چۆن ده‌په‌یڤێت و چۆن بیر ده‌کاته‌ووه؟ نووسه‌ر ده‌بێت خۆی هه‌موو شتێک له باره‌ی کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌یه‌وه بزانێت، وه‌لێ ته‌نیا لایه‌نه گرنگ و هه‌ره تایبه‌تییه‌کانی بۆ خوێنه‌ر ئاشکرا بکات. نووسه‌ر یه‌کسه‌ر هه‌موو لایه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی قاره‌مانه‌که‌ی باس ناکات، ورده‌ورده ڕووناکی ده‌خاته سه‌ر ژیانی.
که‌ی و له‌کوێ؟ نووسه‌ر ده‌بێت وه‌خت و شوێنی ڕووداو دیاری بکات و ئاماژه بۆ تایبه‌تمه‌ندییه بایه‌خداره‌کانی ئه‌و شوێنوه‌خته بکات. چۆن؟ نووسه‌ر ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بکاته‌وه، کاره‌کته‌ره‌که‌ی چۆن تووشی کێشه‌که ده‌بێت؟ چۆن هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ده‌دات؟ ئه‌وه سه‌رنجڕاکێش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر، خوێنه‌ریش بۆ بیرکردنه‌وه هان بدات و کۆمه‌ڵێک (بۆچی؟) له کن ویش بورووژێنێت، وه‌ک: بۆچی قاره‌مانه‌که وای گوت؟ یان: بۆچی سه‌فه‌ری نه‌کرد؟ ته‌نانه‌ت نووسه‌ر ده‌توانێت کارێک بکات، خوێنه‌ر خه‌یاڵی بخاته گه‌ڕ و به دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کاره‌کته‌ره‌که‌دا بگه‌ڕێت.
چیرۆک ئه‌گه‌ر (دیالۆگ)ی تێدابوو، نابێت هیچ قسه‌یه‌کی بێ مانا، یان بێ بایه‌خی تێدابێت، پێویسته گوته‌کان، درامای چیرۆکه‌که به‌ره‌و لوتکه ببه‌ن، کارێک بکه‌ن خوێنه‌ر به تامه‌زرۆیییه‌وه دوای ڕووداوه‌که و لێکدانه‌وه‌ی قاره‌مانه‌که بکه‌وێت. ئه‌وه‌یش گرنگه که هه‌موو چیرۆکێک پێویسته (په‌یام)ێکی پێ بێت و شتێک به خوێنه‌ر بڵێت. (چیرۆکبێژ)ه‌که کێیه؟ ئه‌وه زۆر بایه‌خداره که کێ چیرۆکه‌که ده‌گێڕێته‌وه. ئایا که‌سی بگۆی یه‌که‌مه که (فۆرمی من)ی پێ ده‌ڵێن؟ ئاخر ئه‌گه‌ر وابوو، ئه‌وه به‌و مانایه دێت که گێڕه‌ره‌وه خۆی له ناو (ڕووداو)ه‌که‌دا ژیاوه. ڕه‌نگه ئه‌وی چیرۆکه‌که ده‌گێڕێته‌وه که‌سی سێیه‌م بێت، چیرۆکبێژی هه‌مووشتزان بێت، یان به چه‌ند چیرۆکبێژێک، هه‌ر یه‌که و له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه، چیرۆکه‌که بگێڕنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی که‌سیان له هی ئه‌وی دیکه‌یان نه‌چێت. ئه‌گه‌ر گێڕه‌ره‌وه، قوتابییه‌کی ده دوازده ساڵان بوو، نابێت تێبینییه‌کانی له هی که‌سێکی به ساڵداچووی خاوه‌نئه‌زموون بچن.
سه‌ره‌تا و کۆتایی چیرۆک ڕۆڵێکی گه‌له‌ک بایه‌خداریان هه‌یه، بۆیه پێویسته نووسه‌ر چی توانا شک ده‌بات، له‌و دوو به‌شه‌دا وه‌گه‌ڕی بخات. وه‌ک چۆن ئه‌وه گرنگه ده‌ستپێکی چیرۆک هێنده سه‌رنجڕاکێش بێت، خوێنه‌ر دیل بکات و لێ نه‌گه‌ڕێت، ده‌ست له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه‌یش هه‌ر گرنگه، نووسه‌ر به جۆرێک کۆتایی به چیرۆکه‌که بهێنێت که جێی باوه‌ڕی خوێنه‌ر بێت. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر له کۆتاییدا بڵێت: ئه‌وه‌ی بۆم گێڕانه‌وه، خه‌ون بوو، یان ئه‌گه‌ر له پڕ دڵڕه‌قێک وه‌ک دلۆڤان نیشان بدات، خوێنه‌ر نا‌ئومێد ده‌بێت و وا هه‌ست ده‌کات فریو دراوه.
نووسه‌ر ده‌بێت سه‌روه‌ختی گێڕانه‌وه هه‌ندێک سه‌ره‌داو نیشان بدات، تا پشکۆی کونجکۆڵیی خوێنه‌ر زێتر بگه‌شێنێته‌وه و ناچاری بکات دوای به‌سه‌رهاته‌که بکه‌وێت. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی، پێویسته داوێکی سوور هه‌بێت که بۆ خوێنه‌ر ئاسان بێت دوای بکه‌وێت، ئه‌و داوه سووره زاده‌ی پێوه‌ندییه‌کی پته‌وی نێوان پێکهاته‌کانی چیرۆکه‌که‌یه. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر چیرۆکه‌که‌ی به کراوه‌یی جێ بهێڵیت، ئه‌وه یاریده‌ی خوێنه‌ر ده‌دات، بیر بکاته‌وه و خه‌یاڵ وه‌گه‌ڕ بخات، تا کۆتایییه‌کی بۆ ببینێته‌وه.
ده‌شێت له هه‌موو ژانرێکی ئه‌ده‌بیدا تووشی کورته‌چیرۆک ببین، ئاخر ڕه‌نگه شیعرێک چیرۆکێکی کورت بگێڕێته‌وه، شانۆنامه‌یش هه‌روه‌ها، ڕه‌نگه له ناو ڕۆمانێکدا، هه‌ندێک کورته‌چیرۆک هه‌بن. هه‌ن به‌و پاساوه‌ی، سه‌رنجی هه‌ر به‌سه‌رهاتێکی میللی بده‌ین، کورته‌چیرۆکێکی له هه‌ناویدا حه‌شار داوه، وای بۆ ده‌چن، ڕه‌گوڕیشه‌ی کورته‌چیرۆک ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌فسانه و حه‌کایه‌تی فۆلکلۆری. پێ ده‌چێت هه‌زار و یه‌کشه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به‌ناوبانگترین (کۆچیرۆک) بێت. گیۆڤانی بۆکاشیۆ به (کۆچیرۆک)ی دیکامیرۆن که له سه‌د (کورته‌چیرۆک) پێک دێت و له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌مدا بڵاو ده‌بێته‌وه، ڕچه ده‌شکێنێت و ئیدی بڵاوبوونه‌وه‌ی (کۆچیرۆک) ده‌بێته نه‌ریت، هه‌رچه‌نده کورته‌چیرۆکی هونه‌ری زۆر دره‌نگتر سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
ئه‌وه سه‌یر نییه له باسی کورته‌چیرۆکدا وه‌ڵامی پرسیارگه‌لی چی، کێ، که‌ی، له‌کوێ و چۆن بده‌ینه‌وه، ئاخر نۆڤێللا، به مانای (هه‌واڵێکی گرنگ)یش دێت. هاراڵد ئێلۆڤسۆن پێی وایه، کورته‌چیرۆک: گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییانه‌ی (به‌سه‌رهاتێکی سه‌رنجڕاکێش)ه که پێوه‌ندییه‌کی پته‌وی به واقیعه‌وه هه‌یه و ناکۆکیی نێوان هه‌ندێک کاره‌کته‌ر ده‌داته به‌ر ڕووناکی. کورته‌چیرۆکی کلاسیک دیوی ده‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، وه‌لێ هی مۆدێرن، بایه‌خ به کێشه‌کانی نێو ناخی ئینسان ده‌دات. . مۆنۆلۆگی ناوه‌کی که جێی بایه‌خی چیرۆکی مۆدێرنه، دیالۆگێکی بێده‌نگه، گوتوبێژێکه له نێوان کاره‌کته‌ر و خۆیدا و مه‌به‌ست له به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنیکه، سڕینه‌وه‌ی دیواری نێوان کاره‌کته‌ر و خوێنه‌ره.
مۆنۆلۆگی ناوه‌کی هه‌رچه‌نده بێ ده‌ستتێوه‌ردانی نووسه‌ر له ناخی کاره‌کته‌ره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، وه‌لێ پێوه‌ندییه‌کی پته‌وی به واقیعه‌وه هه‌یه و له دواجاردا هه‌ر ده‌ڕژێته‌وه نێو گۆلی گێڕانه‌وه‌وه. جیاوازییه‌کی دیکه‌ی نێوان چیرۆکی کلاسیک و مۆدێرن ئه‌وه‌یه، له هی دووه‌میاندا، گرنگ ئه‌و شتانه‌یه که نه‌گوتراون و ده‌بێت خوێنه‌ر له نێوان و له‌ودیو دێڕه‌کانه‌وه بۆیان بگه‌ڕێت، ئه‌وه بۆیه زۆر جار کورته‌چیرۆک به تێکستێکی ناته‌واو ناودێر ده‌کرێت، ئاخر ئه‌وه خوێنه‌ره که ته‌واوی ده‌کات. ئه‌وه‌یش زۆر گرنگه که کورته‌چیرۆک پێویسته به زمانێکی مۆدێرنی ستاندارد بنووسرێت، نه‌ک به زمانێکی دێرینی گوندی، نه‌ک به دیالێکتی ده‌ڤه‌رێک.
*