ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

 شیڤان شێرزاد

کورته فیلمی (ڕۆژی حەوتەم) دوای بەشداربوون لە چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەفریقی و نێودەوڵەتی دا، ئێستا لە بەشی سەرەکی فیستیڤاڵێکی ئەڵمانیا بە ناوی (هایلبڕۆن) بەشدارە و دوای چەندین کێبڕکێدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بردنەوەی باشترین خەڵاتی سیناریۆ.

ئەو فیلمە لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەندی فیلمساز (بیلال سەڵاح)ـە و تا ئێستایش خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیە لە میانی بەشداربوون لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا و باس لە گرفتێکی کۆمەڵایەتی دەکات، کە تا ئێستاش لە نێو کۆمەڵگەی کوردی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بوونی هەیە.

بیلال سەڵاحی دەرهێنەر هەوڵی داوە، لە ڕێگەی بەرهەمە هونەرییەکانەوە ژیان و کلتووری جوانی کۆمەڵگەکەی بە جیهان ئاشنا بکات، هاوکات لە ڕێگەی ئەو کورتە فیلمەشەوە خەڵاتێکی نوێ بۆ خۆی و گەلەکەی بەدەست بێنێت و جارێکی تر ناوی نەتەوەکەی لە پەڕاوی مێژووی سینەمادا لە جیهان تۆمار بکات.