ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

شیڤان شێرزاد

دوای ساڵانێکی زۆر لە دوورکەوتنەوە لە هونەری گۆرانی گوتن هونەرمەند (فەرهاد زیرەک) لەسەر داوای (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر بەنیازە کۆنسێرتێک لەسەر قەڵای هەولێر ساز بکات و چەند بەرهەمێکی نوێش لەوێ پێشکەش بکات، هاوکات خەرجی کۆنسێرتەکەش لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر دەبێت، ئەمەش دەبێتە دوایین کار و بەرهەمی هونەری هونەرمەندە پایسکل سوارەکەی هەولێر.

ئەم کۆنسێرتەی هونەرمەندی ناوبراویش دوای سەردانە مەیدانیەکەی پارێزگاری هەولێر دێت بۆ شەقامی ئیسکان، کە بەڕێکەوت چاوی بەو هونەرمەندە کەوت و لەسەر داوای ئەویش ئەو کۆنسێرتە ساز دەکرێت، بەڵام هیچ کاتێک بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتەکە دیاری نەکرا، تەنیا ئەوەنەبێت هونەرمەند ڕایگەیاند کە لە ماوەی داهاتوودا ئامادەکاری بۆ ئەو کۆنسێرتە بەرفراوانە دەکات و کۆتایی بە کاروانی هونەری خۆی دەهێنێت.