ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆشەویستم ..

خۆشم ویستــی ،

وەک خۆشەویستی دایکم !

ئەو کە بۆنــــی مانگــی دەکرد

پەنجەرەکانی لە نور دەکردەوەو

خۆر لەسەر شانەکانی دەنیشتەوە !!

هەموو ڕۆژێک

عیشق لە حەوشەکەی ئێمە دەڕژا

دایکم ،

بەدەم ووردکردنــی شەنمەوە

کەناوی ( ڕێبوار ) ی برام لا دەهێنــا

وای دەزانی پارچەیەک لە ڕوناکیم ،

لەئارامی سنەوبەرێک کردۆتەوە !

بەتەنیشتمەوە ،

چاوەکانی بە نەسیمی ئەو ئــاو دەدا !

چیمەنی ناخیشی لەخۆڵەمێشی دووری ئەوو

هەموو ڕستەو فاریزەی نامەکەشی

لە لێشاوی فرمێسک وەردەدا !!