ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

شیڤان شێرزاد

وەک کانیەکی لە بن نەهاتوو (ڕێکان محەمەد) کار و پڕۆژەی هونەری ئامادەیە، تەنانەت هەموو ساڵێک بە چەندین بەرهەم دێتەوە ژوانی عاشقانی هونەرەکەی.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هونەرمەند (ڕێکان محەمەد) لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا ڕایگەیاند: ئێستا کۆتایی بە ئەلبوومێکی نوێی هێناوە، کە ٢٠ تراکی لەخۆوە گرتووەو چەندین بەرهەمی بەپێزیش لەو ئەلبوومەدا دەبینرێت، کە بەشێکیان فۆلکلۆرن و چەند گۆرانیەکیش وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، کە هەر خۆی تێکستی گۆرانیەکانی نووسیووە.

هونەرمەندی ناوبراو جگە لەوەی کە سترانبێژێکی دیار و بەرچاوە لە کۆڕی هونەری گۆرانی گوتندا، ئاوازدانەر و تێکست نووسێکی خاوەن ئەزموونیشە و جار جارەش بە عودەکەی دەستی گۆرانی بۆ جوانی و عەشق و دڵداری و ژیانی نامۆیی خۆی دەچڕێت.

بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەلبوومە تازەکەی بکەوێتە بەرگوێی بیسەران و عاشقانی گۆرانی کوردی.

No description available.