ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


1
هیچ شتێكیان نه‌هێشت له‌ وڵاته‌كه‌م
بۆشانازی كردن
مه‌گه‌ر خودایه‌
ئه‌مه‌یه‌ سزای ژێرده‌سته‌یی ؟!
2
ئه‌وه‌ی برسیه‌تی، بۆ وڵاتی من هێنا
نه‌وت نه‌بوو
كه‌لله‌ی پووتی ، وشكه‌ ساڵی مێژوو بوو !
3
گه‌رسته‌مكاران
نووری عه‌شقییان تێگه‌ڕابا
به‌په‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌
خۆیان هه‌ڵئه‌واسی !
4
من هیچم له‌تۆ ناوێ
هه‌ر هیچ ، هیچ
ته‌نیا له‌به‌رانبه‌رم بی !
5
شه‌ڕاب و مۆسیقاو عه‌شق
هه‌رسێكیان
نووری خودایان
دڵۆپ ، دڵۆپ ، لێ ئه‌چۆڕێ !
6
مه‌گری :
جارێ زۆری تریش ماوه‌
مه‌گه‌ر بۆئه‌و خه‌مانه‌ی
نه‌یگه‌یویه‌تێ !
7
ئه‌وه‌ ی مرۆڤایه‌تیم پێ ئه‌به‌خشێ
ته‌نیا تۆی
ئه‌گینا بێزم له‌خۆشمه‌ !
8
كوردایه‌تی
له‌خوێنمدا ، قوڵپی ئه‌دا
وه‌لێ ئێستا
به‌خوێنی خۆم ئه‌ڕشێمه‌وه‌ !