ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بۆ مەرگی ژینا...

 شیعری: 

 (١)

 لەو ڕۆژەوەی،

ژینا

خوێنی ڕژا.

قژ بویە پەتی سێدارەو

سەرپۆشیش،

بوو بە ئاڵا.

 ٭٭٭٭   ٭٭٭٭ 

(٢)

 پەچە،

دەدڕێ.

پەتی سێدارە،

دەپچڕێ.

ستەم و زۆر، لەبەین دەبرێ.

شەوی ئاخوند،

ڕەشتر دەبێت.

لە ڕۆژهەڵات،

ڕۆحی ژینا،

هەروەکو خۆر،

لە لوتکەوە

بۆ ئازادی

بۆنان و

بۆ یەکسانی.

هەڵدێ و هەڵدێ.

 ٭٭٭٭٭     ٭٭٭٭٭

 (٣)

 ئاڵای من،

سەرپۆشەکەی تۆیە.