ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 هۆ ژینا خان

لە گۆرەکەت سەر دەربێنە

ئەوا خەریکە زوڵفت

دەبێتە پەت و قەنارە بۆ ئاخوندەکان

هۆ ژینا خان

لە گۆرەکەت سەر دەربێنە

ئەوا خەریکە روحت

لە یادەوەری گشتی ئیران دا

زیندوبووەتەوەو شەپۆل ئەدا

لەدەریای خەزەر تیشک دەداتەوەو دەدرەوشێتەوە

رێك لەو شوینەی بەهرەنگیان خنکاند !

هۆ ژینا خان

لە گۆرەکەت سەردەربێنە

باسی ئاوێزانی روحت

لەگەڵ قاسملوو قازی و شەرفکەندی بکە

باسی دەستەخۆشکت،  قارەمانیەتی بەیانی کۆمەڵە بکە

هۆ ژینا خان

تۆ هەڵگری پەیامی هەرچوارپارچەکە بووی

تۆ هەناسەی پەنگخواردوی گەلانی ئیران بووی

تۆ خەباتی ئەنتەرناسیونالیزمت لەسەراپای ئیران

بەرجەستە کرد

وائێستا بەیادی تۆوەو

بەلوج و فارس و ئازەری

پێکەوە سەمای شورشگیڕانە دەکەن

پێکەوە دروشمی گەرووی تاساوی تۆ دەڵێنەوە

هۆ ژینا خان

تۆ بەگڕی روحی خۆت کلیلی جەهەنمت تواندەوە

ئێستا هەر ئافرەتەوە بەیادی تۆوەوە

هاوار دەکا

ژین، ژیان، ئازادی

هۆ ژینا خان

تخوا دڵنەوایی شەهیدەکانی دوای خۆت بکە

زامەکانیان هەتوان بکە

چونکە سەرچوپی شۆرش

بە قەدوباڵای تۆ بڕا

لەسەقزی سەربەزەوە

سڵاوت بۆ دەنیرمەوە

لەسەقزی سەربەرزەوە

چەخماخەی شۆرشت داگیرساند

واخەریکە وێنەو درامای ساڵئ ٧٩

لەمیژووی گەلانی ئیران دا

خۆی دووبارە دەکاتەوە !

 

هاورێ نەهرۆ / ئۆسلۆ

٢٤ / ٢ / ٢٠٢٢