ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەگەڵ شنەی زوڵفی نەرمی قەترانی هەر کچێکا

لە سەقزا.....

لەتەک هەڵهاتنی خۆری ڕەنگاو ڕەنگی هەژنێکادا

لەمەریوان لە شنۆ دا

لەکۆماری ڕەشهەڵگەڕاوی پەت و سێدارەدا

لەتاران و ئەسفەهانا

دانە دانە دڵ ڕەشەکان

کۆمەڵ کۆمەڵ قین لەدڵەکان

عەمامە بەسەر ، ڕیش پانەکان

بەسەرشۆڕی و مەلکەچانە

بە حوکمی شەقی زەمانە

دێنە خوارێ بۆ ئاگری ناو

گڕکانێ

بڵێسەکەی

لەڕەنگی سووری شەهیدێ دەچێ

گڕگانکەی

لە سوێ دڵی پڕ تاساوی پیڕەژنێکی

بێ خانە ولانەو

دایکی پێشمەرگەیەک دەچێ .