ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشی بیست و هەشت

موفتی ئەزهەر گوێ لە فەیرۆز دەگرێت..!

‎دكتۆر (ئەحمەد كەریمە) مامۆستای ‎زانكۆی ئەزهەر : ‎من گوێ لە گۆرانی (فەیروز) دەگرم و هاوەڵانی پێغەمبەریش گوێیان لە گۆرانی دەگرت(1).

هاوڕێیان لە چەند بەشی پێشوو باسم لە هەندێک بەسەرهات و بیرەوەری سەردەمی فەقێیاتیم کرد سەبارەت بە گۆرانی و میوزیک، ئەوبەشەش هەر ئەو بەزمەیە.

بەسەرهاتێکی تریش هەر سەبارەت بە گۆرانی، مامۆستایەک هەم هاوڕێ و و هەم مامۆستای خوێندنی سەرەتاییم بوو، کاتی خۆی لەدێی بارەوان.

مامۆستاکە ئنتیماو مەیلی بۆ ئیسلامی سیاسی هەبوو، دواتر لەسەر ئیسلامی بوون و ئە بابەبە گرتیان، جا ماوەک لە زیندانی ئاکرێ زیندانی کرابوو، منیش لە فەقێیاتی بووم ئەوکات، کە چوومەوە، ووتم با سەردانێکی بکەم، وەک وەفایەک، کەچووم و لەکاتی گەڕانەوەە، لە ڕێگای ئاکرێ- ڕۆڤیا، شۆفێرەکە کاسێتێکی گۆرانی خستەسەر، دووبارە، هەمان بەزمی پێشووی بەردەڕەش گوتم هەر ئێستا ئەو کاسێتە نەینیتە خوار، من دێمەخوار،

کە گوتم:هەر ئێستا یان من، یان ئەو گۆرانیە بێ ئەخلاقە.

شۆفێرەکە بادینی بوو و گوتی تە چ گوت؟

گووتم: ئەوەی گووتم، گووتی: خودێ چاڤێتە بێنە دەر، ئەز وی سترانێ نائینمه خوار، دێکەرەمکە وەرە خوار، ئۆتۆمبیلەکەی ڕاگرت، لە نێوەی ڕێگا، کەوتمە بیرکردنەوە، باشە لێرە دابەزم و بەو گەرمای هاوینە، تۆ لەوەش گەڕێ جا کێ لە لەو خەت سەریعە دووبارە لێم دەوەستێت؟

ولاهی دەبم بە پەند و فیلمم دەسوتێت. بەسەری ئێوە ئەوجارە، هەمان شێوەی پێشوو عەنتەریات نەیخوارد و عینادیەکەم بۆم سەری نەگرت و کورد وتەنی هەموو هەورێک بارنی لێ نابارێت و ئاخریەکەی ملی خۆم شۆڕ کرد و گوتم بڕۆ دەی کێشه نییە، دەی کاکە تازە گووەکم خوارد و لەگەڵ تۆ سواربووم.

کە گەیشتین، بەرلەوەی دابەزم لە ڕوڤیا، کابرا ماچی کردم و گووتی:چێ نەدەبوو ئەز ڤی ڕەگنی گەلتە بئاخڤم، قسورییا من عەفی کە و لمن ببووره.

گوتم:چنینە مالاتە، ئەوژی دێ چێ بت.

بەوچەشنە ئازیزان، من سەرەتا وشکباڕ و ناحاڵی بابووم. بە تایبەتی

سەرەتای قۆناغی فەقێیاتیم ئاوا فێندەمێناڵیست و توندئاژۆبووم.

وەلێ دواتر وا نەمام هێدی هێدی گوڕام.

تاگەیشتم بە کۆلێژی شەریعە(زانستە ئیسلامیەکان) بە تایبەتی قۆناغی دوو و سێ و چواری کۆلێژ، هێندە گۆڕاوم و خەریک بوو خۆم خۆم نەناسمەو بەخۆم بڵێم:هەرگیز ئەو شەماڵە، شەماڵەکەی پێشوو نییە!

لە حەقیقەتدا خەڵكێکی زۆریش وایان پێدەگوتم.

پێشووتر من موبایلەکەم تەنها قورئان و سرووی ئایینی بوو، بە تایبەتی سروده دینیەکانی سامی یوسف و ئەیاد محەمەد و تیورولجەنە و چی و چی. وەلێ دواتر

کاتێک کە گەیشتین بە کۆلێژی شەریعە، من و ئەو فەقێیەش کە لە بەشی پێشووم باسکرد کە له بەردەڕەش بە تاکسیەکەمان گوت دەبێت گۆرانیەکە بێدەنگ کەیت، گەر نا دادەبەزین، ئەویش هەمان شێوەی من، سەبارەت بە گۆرانی و هەندەک شتی تری زۆر لاوەکی زۆر گۆڕا، جا ئەو فەقێیە هیوایەتی گۆرانیەکانی عەزیز وەیسی بوو و شان و ملی خۆی لەگەڵ بادەدا، منیش زەکەریا عەبدوڵلا.

لە کۆلێژی شەریعە بیرمە، مامۆستایەکمان هەبوو جارەک گووتی: ولاهی بابە عە جیبە، نەمردین و بەو ڕۆژەیش گەیشتین، دەڵێن: خوێندەکارەکی کۆلێژی شەریعە لەگەڵ تاکسی سواربووە، گوتویتی: توخوا گۆرانیەکی عەبدولعەزیز وەیسمان بۆ بێکە!

کەوای گووت، من دامە قاقاو لە دڵی خۆم دا گووتم: بەو خوایەی ئەکید ئەوە، ئەو فەقێی هاوڕێمە وای بەو تاکسیەی گوتووە.

١-ماڵپەڕی:دابڕان.