ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئا- كامەران حاجی ئەلیاس

تاڤێ بورھان كچە كوردێكی باشورەو لەشاری سلێمانی لەدایك بووەو ئێستا لەشاری ھانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا دەژی ، ئەم ساڵ قۆناغی ( 12)تەواودەكاتلەقوتابخانەی

international school Hannover Region SHR

تاڤێ بەھۆی بەھرەو تواناكەیەوە ھەر زوو جێگەی خۆی لەنێو خوێندنگەكەدا كردەوەو بووە خۆشەویستی مامۆستاو فێرخوازانی قوتابخانەكە. تاڤێ جگە لەچالاكیە ھونەریەكانی وەك گۆرانی و میوزیك و ناساندن و پیشاندانی كلتوری كوردی ، توانی لەسەر ئەركی خۆی لەكتێبخانەی قوتابخانەكەیان بەشێك بكاتەوە بۆ كتێبی كوردی كە تایبەت بوون بە كوردو كوردستان و ھونەرو ئەدەبەكەی ( كتێبەكان بەزمانی ئینگلیزین) . بەم كارەشی ھێندەی تر لەلایەن ئیدارەی قوتابخانەكەیەوە خۆشەویست بوو، ھەر بۆیە وەك ڕێزێك لەتاڤێ لەسەرەتای خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠وەئاڵایكوردستانیانلەپەنایھەمووئاڵایئەووڵاتانەدا بۆ ھەڵواسی كە قوتابیان لەو قوتابخانە نێونەتەوەیەدا ھەیە. ئەگەرچی كوردستان دەوڵەتیش نەبوو ، بەڵام دڵی تاڤێیان نەشكاندو وەك نوێنەری كوردستان بەفەرمی ئاڵای كوردستانیان لەقوتابخانەكەدا بۆ ھەڵكرد .

تاڤی لەتەمەنی پێنج ساڵیەوە گۆرانی دەڵێت و یەكەم گۆرانیشی سرودی نەورۆز بووە ، كە لەبەرنامەیەكی منداڵانی كەناڵی كوردسات دا بڵاوبووە . دوای ئەوەش چەندین گۆرانی بۆ شانۆگەری منداڵان تۆماركردوە وەك شانۆگەری ( چی بچێنی ئەوە دەدوریتەوە) ، ھەروەھا یەكەم گۆرانیشی بەزمانی فەڕەنسیوەك ڕیكلامێك بۆ قوتابخانەی فەڕەنسی دانیال مێتران لەسلێمانی تۆماركرد. بەڵام تاڤێ لەپاڵ خوێندنەكەیدا ڕۆژانی ھەینی لە فێرگەی میوزیك لەسەر دەستی مامۆستا ڕاستی كوردی ئامێری سازی دەخوێند. پاشان لەپرۆگرامی ( kurdistan kids voice) ی تەلەفزیۆنی پێلیستانگ لەشاری ھەولێر بەشداری كردو توانیی پلەی دووەمی سلێمانی بەدەستبھێنێت .

تاڤێ بەھۆی ئەوەی كەقۆناغی خوێندنی بنەڕەتی بە بەزمانی فەڕەنسی خوێندوەو لەچالاكییە ھونەریەكانی قوتابخانەكەشیدا بەفەڕانسی بەشداری كردوە . تائێستاش زمان و گۆرانی فەڕەنسی ئەوە كاریگەری ھەیە لەسەری ، ھەر وەك خۆی دەڵێت : ( زمانی فەڕەنسی باش دەزانم و ئاگاداری ئەدەب و كلتوری گۆرانی فڕەنسیشم ، ئەوان خاوەن كلتورێكی زۆر ڕەنگاو ڕەنگ و دڵگیرو جوانن.

بۆیە من ناتوانم ئەو كلتورە گەورەیە فەرامۆش بكەم ).

تاڤێ لەكۆتایی ساڵی ٢٠١٨لەگەڵخێزانەكەیداڕوودەكەنە وڵاتی ئەڵمانیاو لەشاری ھانۆڤەر نیشتەجێ دەبن. ئیتر لەوێ لەپاڵ خوێندنەكەیدا دەست دەكات بە خوێندنی ئامێری پیانۆو ئۆپێراو لەسەر دەستی مامۆستایەكی پسپۆڕ لەو بوارەدا گەشە بەخۆی دەدات . بەردەوامیش گرنگی بە گۆرانی كوردیش دەدات و بەرھەمەكانیشی لەكەناڵی یوتوب و تویتەرو ئەنستگرامی خۆی ( Tave_official)

بڵاودەكاتەوە

ئیتر ناو بەناو گۆرانی و كارە ھونەریەكانی بەزمانی كوردی و ئینگلیزو فەڕەنسی و ئەڵمانی بڵاو دەكاتەوە. تاڤێ لەو بارەیەوە دەڵێت : ( لەدوای بەرنامەی كوردستان كیتس زە ڤۆیس زیاتر لە 10بەرھەمم بڵاوكردۆتەوە ، ھەرچەندە من تائێستا لەخۆ پێگەیاندندام لەبوارەكانی ئۆپێراو میوزیك و دەنگدا. بۆیە چەند بەرھەمێكی ترم ئامادەكردوە ، بەڵام تائێستا بڵاوم نەكردۆتەوە ، ئەو بەرھەمانەی كەمن دەیڵێمەوە بەشێوازی خۆم دەیڵێم و گۆڕانكاری تێدا دەكەم ، بەرھەمەكەش خۆم لەماڵەوە كاری تێدا دەكەم و تۆماری دەكەم).

لێرەوە چەند پرسیارێكمان ئاراستە تاڤێ كرد ،لەو پرسیارانەش :

*بەشێوەیەكی گشتی كێ كۆمەك و هاوكاریت دەكات لەبەرهەمەكانتدا؟

- تاڕادەیەك باوكم و مامۆستاكانم كۆمەكم دەكەن، بەڵام بەڕاستی زیاتر پشت بەخۆم ئەباستم و دەمەوێ خۆم ئەزمون بكەم ، گەرچی كارەكانم تائێستا بە ئەزمونێكی سەرەتایی خۆم دەزانم . بۆیە خۆم دەمەویت لەبواری ڕیكۆردو دەنگدا ئەزموونێكی باش كەڵەكە بكەم و شارەزایی باشیش لەو بوارەدا بەدەست بێنم ، تا لەبەرھەمەكانی ئایندەمدا سودی تەواوی لێ وەربگرم و ڕەنگبداتەوە.

* تۆ بەچ شێوازێك گۆرانی دەچڕیت ؟

- لەڕاستیدا من ئامانجم ئەوەیە بتوانم لەڕەنگە جیاوازەكانی گۆرانیدا خۆم پەروەردە بكەم ، لەشێوازە جیاجیاكانی ڕۆژھەڵاتەوە تا فۆرم و ڕەنگە جیاجیاكانی ڕۆژئاوایی ، لەكلاسیكەوە بۆ مۆدێرن ، لەلاوك و حەیران و سیاچەمانەوە بۆ ئۆپێرا ، دەمەوێت میكسێك بكەم لەنێوان پۆپ و ئوپێراو لاوك و ھۆرەو حەیراندا. پاشان ڕەنگێكی تایبەت بەخۆم دروست بكەم. دەشبێت ئەوە بڵێم ئەو بەرھەمانەی من بڵاومكردونەتەوە ھێشتا وەك پرۆڤەو ئەزموونی سەرەتایی خۆم تەماشای دەكەم ، نەك وەك پرۆژەیەكی ھونەری پوخت و باڵا كە تەواو كامڵ بووبێت.

* - بابێینە سەر دوا كاری ھونەریت ، چۆن بوو لە پرۆژەو بەرنامەی OPEN STAGE ئۆپیرا ھاوسی ھانۆڤەر باشداریت كرد ؟!

- لە ڕاستیدا لەڕێی ڕیكلامێكەو بینیم ، پاشان چوومە سەر پەیجەكەیان و زانیاری تەواوم وەرگرت و فۆرمێكی دورودرێژم پڕكردەوەو گۆرانیەكانم لەڕێگەی ئەنستگرام و تیكتۆك و یوتوب و فەیسبوك و تیوتەر وەك پاشكۆیەك پێوە گرێداو ناردم . پاش چەند ھەفتەیەك لە ئۆپێرا ھاوسەوە بەتەلەفۆن پەیوەندیان پێوەكردم و داوای دیدارێكی ڕووبەڕوویان كردو منیش لەكات و ڕۆژی دیاریكراودا چووم و گفتوگۆی تێرو تەسەلمانكردو تێستیان كردم . ئیتر لەوێ بوومە جێگەی سەرنجی لیژنەكە. ئەوە بوو زیاتر لە 1500ھەزاروپێنسەدكەسكەفۆرمیانپڕكردبۆوە٤٠كەسھەڵبژێردراین . ئەمچلكەسەپێكھاتبوون لە گروپی جیاجیای وەك گروپی ( سەماكارو میوزیك و گۆرانی )، بەتەنھا من و كەسێكی تر گروپمان نەبووین و تاك بووین. ئیتر لەوێ بەرانامەی ڕاھێنان و پرۆگرامەكەیان بەسەر پێنچ ستەیجدا دابەشكرد. ھەر كەسەو گروپە 30خولەكیبۆتەرخانكرا،ڕۆژی25-6-2022لەكاتژمێر 6:30خولەكیئێوارەبەرنامەكەدەستیپێكرد،ھەرگروپە30خولەكیھەبووبۆخۆناساندنوپێشكەشكردنیكاروبەرھەمیخۆی. بینەرانوجەماوەرێكیزۆرھاتبوون،لەدوایچالاكیھەرگروپەوپشویەكیچەندخولەكی؛پاشانڕێنماییدەكرانبچنەتەماشایگروپیتر. جێگەی باسە تیپی ئۆركسترای ھەرێمی نێدەرزاكسن كەزیاتر لە 50ژەنیاردەبوونئەواندەستپێك

ی پرۆگرامەكەیان كردەوە ، پاشان گروپی باڵێ و سەمای فۆلكلۆری ڕۆژھەڵاتی دوورو سەمای مۆدێرن و گروپی پۆپ و ڕۆك و ئۆپێراو ھەموو كاری خۆیان پێشكەشكرد منیش لە كاتژمێر 30:8خولەكیئێوارەپرۆگرامیخۆممپێشكەشكردولەنێوچەپڵەڕێزانوگوڵبارانداخەوەكەمھاتەدی. منوەكیەكەمكچەكوردتوانیمكلتوریگۆرانیكوردیبەئامادەبوانبناسێنموبچمەناوئۆپێراھاوسەوە،كەئەمەخەونیھەمووگۆرانیبێژو میوزیكسێن و سەماكارێكە خۆی لەسەر ستەیجی ئۆپێرا ھاوس ببینێت . جێگەی خۆیەتی كەلێرەدا بڵێم من بەتەنھا گۆرانی كوردیم نەچڕی بەڵكو ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و كوردیم چڕی و پارچەیەك ئۆپێراشم پێشكەشكرد. ئەمە سەرەتایەكی گرنگە بۆ من و نەتەوەكەم. ئەمە پردێكە بۆ كاری. ئایندە . ئیتر ئەوشەوە كارو چالاكی گروپەكان تا كاتژمێر 12یشەویخایاندوپاشانلەگەڵھەمووگروپوھونەرمەندانیباشداربووپەیوەندیماندروستكردوئیمێلوژمارەیتێلمانگۆڕیەوە.

* ئێمە وێڕای دەستخۆشی و ھێوای سەركەوتن بۆت ، دەتوانین بزانین بەرنامەی ئایندەت چییە؟

- لەڕاستیدا دەمەوێ لەبواری دەنگ و فۆرمە جیاوازەكانی گۆرانیدا لەزانكۆ بخوێنم ، ئەمەش دەرگا گەورەو گرانەكەیە كەدەبێ بیكەمەوەو خۆمی بۆ ئامادەبكەم.

*لەكۆتایدا سوپاست دەكەین

- منیش سوپاسی ئێوە دەكەم ، ھیوادارم ئازارو نەھامەتیەكانی گەلی كورد لەڕێی ھونەرەوە بگەیەنمە ئەوروپا.

No description available.

No description available.