ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشی دوو

بێ نامووس زانست..!

شوێن:هۆڵی دادگا.

-ئەکتەرەکان:

-ڕەقیبی ژمارە سێ(دادوەر:حاكم بامراللە)

-سەروینی کچی کەریمۆکی

سەروین: هیچ یەکێک لە تابلۆکانی (سلڤادۆر دالی)ت سەیرکردووە، کە چۆن یاری بە سمێڵە گوواویەکەی خۆی دەکات و سەر و قوون و دۆ و دۆشاو تێکەڵ دەکات؟

ڕەقیبی ژمارە سێ:

یانی چۆن؟

سەروین: یانی من و تۆ، کاتێک بمانەوێت ماچی یەکتری بکەین، دەبێت لە پشت جامێک، من لەو دیو و تۆ لە دیوەکەی تر، دەم بخەینە دەمەوە، یان دەم و چاومان بە کورتانی کەرێ دابپۆشین لە عانی مژینی لێو زمانی یەکتری

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ هەوسار، سنووری خۆت بزان، هەی لە داکی هەرچی تابلۆی گوو وسلڤادۆرت بەم. ماکەری کیژی نێرەکەرێ

سەروین: هاهاها

گیانە دەتوانیت بە موسەقەفانە بە کەریش بلێیت گوێ درێژ.

ڕەقیبی ژمارە سێ: بەتۆش بڵێم: سوریالگوو

سەروین: هاهاها بەڵێ بەڕێز ئەلدۆنکی، ئارەزووی خۆتە ئیتر

ڕەقیبی ژمارە سێ: تکایە کاتم مەکوژە و واز لەو جەدەلییەتە بیزەنتیانە بێنە

سەروین: دەزانیت من، گەر کەریمۆکە خوێڕی لە خوێندن دەری نەهێنابوام، ئاواتم بوو ماجستێر لە لۆژیکی کەرێ و دکتۆرایش لە فەلسەفەی جڕت لێدانێ بێنم

ڕەقیبی ژمارە سێ: لە فەلسەفەی مەیموون و داروینت بهێنابوایە چاکتر نەبوو؟

سەروین: بۆ سەر و دڵت گیرا، بۆ ئێوەی پیاو ماجستێر و دکتۆرا لە ئەحکام و حیکمەتەکانی تڕ و فس بێنن ئاسایی بێت، بەڵام ئێمە لە جڕت بهێنین نابێت !

ڕەقیبی ژمارە سێ: هەر ئەم درۆ و بوختانەت مابوو، کچەتیوی چرووک

سەروین: لە سعودیا، لە زانکۆی (ئیمام بن سعود)ی ئیسلامی و کۆلێژی شەریعە و بەشی فیقه، پیاوێک نامەی ماجستێرەکەی بەناوی((أحكام الصادرة من الإنسان عدا الكلام))بوو.

لە زانکۆی ئەزهەریش، لەبارەی تڕ و فس، ناونیشانی تێزی دکتۆرایەک((((الغازات الحميدة من الناحية الفقهية))بوو.

ڕەقیبی ژمارە سێ: ئێوەی مولحید و بێ باوەڕ، دەتانەوێت بەو ڕەخنە و گوو خواردنانەتان تۆی گومان لە دڵ و دەرونی ئیمانداران بڕوێنن.

سەروین: سەد جار بلێم کە من کەسێکی دایزم( ڕبوبی) بیروباوەڕم و ئەتایست، یان ئەوەی کە ئێوە بە هەڵە پێی دەڵێن(مولحید !) نیم.

ئەو خودایەی من بڕوام پێیەتی، خودای ئایینەکان نییە، بەڵکو ئەو خودایەیە کە سپینۆزا باسی کردووە.

من دەزانم خودایەک هەیه، خودایەک زۆر جیاواز لەو خودایەی تۆ و ئەوانیتر و فێندەمێنتاڵیستە هاوبیرەکانت بیری لێدەکەنەوە و کوێرانە بڕواتان پێی هێناوە !

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ باوەڕی مێشک قورمیشکراو، ئابزانم خودای تۆ چۆنە؟

سەروین: خودای من، تۆڵەستێن و سوتێنەر و تۆقێنەر و توڕە و توسن نییە.

خودای من، خودایەکی لێوانلێوە لە سۆز و بەزەیی و هەرگیز، باوەڕی به تیرۆر و سەربڕین و کوشتن و شەڕ و داگیرکاری و هیچ ئاین و مەزهەبێک نییە.

لە تێڕوانینی خودای من، هیچ کەسێک پەیامبەر و نێردراو هەلبژێردراوی خودا نییە، هەموان و هەرکەس، دەتوانێت پەیامبەر و عاریف و سوقراتی نەفسی خۆی بێت.

خودای من لەگەڵ دیالۆگ و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیان و فرەیی(پلورالیەت) و لێبووردەیی( تولەرانس)ـە.

ڕەقیبی ژمارە سێ: بەڵام تۆ کچێکی بێ ئایینیت و یەکێک لەو تۆمەتانەی پێی تاوانباریت، بێ دینیەکەتە

سەروین: ڕاستە بێ ئاینم، بەڵام من بێ خودا نیم.

ئینجا بۆچی بێ دینی تاوانە و مرۆڤی لەسەردادگایی دەکەن؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ دینی نەخۆشییە

سەروین: بەقسەی کێ و چی بەڵگەیەک؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: کەسێک باوەڕی بە ئایین نەبێت، ئەی گەر نەخۆش نەبێت، چییە؟

سەروین: بە پێچەوانەوە، من وای دەبینم ئایین خۆی سەرچاوەی هەموو نەخۆشی و نەهامەتییەکە و ئەو کەسەیش بەستەزمان، یان نەخۆشە و پێویستی بە چارەسەری دەروونی و ئەقڵی هەیە کە کوێرانە و بێ لێکۆلینەوە و بەراوردکاری و بیرکردنەوە، شوێن بیرو باوەڕ و وەهمێک دەکەوێت و وەک حەقیقەتێکی ڕەهایش، ئەو وەهمە پڕوپووچ و خەیاڵە خۆشەی خۆی بە ئازادی خوازان و ئەهلی لۆژیک و بیرکردنەوە دەفرۆشێتەوە !

ڕەقیبی ژمارە سێ: یانی تۆ ئاین بە وەهم و زیادە دەزانیت؟

سەروین: گوێ بگرە، هەی کۆیلەی ئاین، نەک هەر ئاین و خوڕافە و وەهم و میتۆلۆژیا ئیتر کۆتاییان پێ هاتوووە، وەک ڕەحمەتی(ستیڤن هۆکینگ) دەڵێم:بەڵکو چاخی فەلسەفەیش مــرد و ئێستا زانست حەقیقەت دەدۆزێتەوە و هیچ وهم و وڕێنەیەکیش بۆی نییە لەبەردەم جەنابی ئیمپڕاتۆڕ زانستدا دەمی خۆی بکاتەوە و فشەفش بکات و گووی زیاد بخوات.

ڕەقیبی ژمارە سێ: خۆت و ئابا و ئەژدادی زانست و ستیڤنە کەربابەکەت یەک تەشتە قەرسەقولتان خوارد.

ئینجا ئەگەر من کۆیلەی ئاین بم، ئەوە تۆش

کۆیلەی زانستیت و زانست پەرستیت و کەواتە بتی زانست، ئاینی تۆیە.

سەروین: خۆ زۆر لەمێژە مارکس به فەیلەسوفەکانی گوت، بەسی کەن، چیتر کاتی قسەی حیز و گووخواردن و تەفسیرکردنی جیهان کۆتایی پێ هاتووە، ئیترکاتی گۆڕینیەتی. منیش دەڵێم بەڵێ کاتی گوڕینیەتی ئیتر.

ڕەقیبی ژماره سێ: بێ تەربیەتی کافر

سەروین:گوتم: من کەسێکی Deism و لائیک(بێ ئاین)م و هەرچی زانست بڵێت باوەڕ بەوەدەکەم، نەک وڕێنەی فەیلەسوفەکان و پەیامبەرەکان.

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ دەنگ بە، هەی کافری زانست پەرست

سەروین:من کچی زانستم !

سەدەی زانست، چیرۆکی زانست، ئەفسانەی زانست، دەسەڵاتی زانست، هێزی زانست، خودای زانست، ڕێبازی زانست، سۆپەرمانی زانست، عنتەریاتی، نێرەکەرە زانست، بژی زانست، چاومانە زانست، خۆشمان دەوێی ئەی زانست.

ڕەقیبی ژمارە سێ: هۆۆشش

سەروین: سەرەتا تەنها خودا و زانست هەبوون.

بەر لە دروستکردنی هیچ شتێک و هێشتا گەردوون، ژیان و مرۆڤ و وشە لە دایک نەببوون، خودا تیوری زانستی دروست کرد.

ڕەقیبی ژمارە سێ:بێ دەنگ بە، بەڕەڵا

سەروین: بێدەنگ بن زانست قسەدەکات، زانست وڕێنەدەکات، زانست وەهای گوت، زانستەکانی جیهان یەک بگرن، چینی زانست، دیکتاتۆریەتی زانست، ئینسایکلۆپیدیای زانست، ڕۆحی جیهانی زانست، لیڤاتانی زانست، پرۆژە تەواونەبووەکەی زانست، کۆماری زانست، تەقینەوە گەورەکەی زانست، بیردۆزی زانست، پەرەسەندن زانست، بیری زانستی چاک، گوفتاری زانستی چاک، ڕفتاری زانستی چاک، زانست تێز، ئەنتی زانست تێز، سەنزانست تێز، ئەلزانستو توبەڕیرو ئەلبێ زانستی، ئیزا قالە ئەلزانست و قالە ئەلشەعبو، کۆجیتۆی زانست، من زانستیم، کەواتە من هەم !

ڕەقیبی ژمارە سێ: ئەوە چییە خەریکی وڕێنەدەکەیت و چی پستە پستتە، گومڕای نەزان؟

سەروین: ئەقڵی زانستی، خەیاڵی زانستی، هەڵپەڕکێی زانستی، دانسی زانستی، سێکسی زانستی، مژینی زانستی، ماچی زانستی، جەنگی زانستی، خۆشەویستی زانستی، دیالۆک و بیرکردنەوەی زانستی، مەنەلۆگی زانستی.

ڕەقیبی ژمارە سێ: کچی ماکەر وڵامم دەرەوە، هەی لەشفرۆش

سەروین: گەورەم زانست، بەڕێز زانست، دادە زانست، حەزرەتی زانست، بت زانست، سیستەمی زانست، وشتر زانست، ئانارشیست زانست، هۆش زانست، لەشفرۆش زانست.

ڕەقیبی ژمارە سێ: لەداکی زانستت بەم، لەگەڵ تۆمە کچێ شێتم دەکەیت تۆ؟!

سەروین: لۆژیکی زانست، زۆڵ زانست، کوڕی سەگ زانست، بێ ڕەوشت زانست، کەر کوڕی کەرێ زانست، عەدەمی و پووچگەرا زانست، مرۆڤ کوژ زانست، سمێڵ حیز زانست، پێشکەوتوو زانست، مۆدێڕن زانست، فەندەمێنتاڵیست زانست، کۆنزەرڤاتیڤ زانست، خێڵەکی زانست، جاهیل زانست، تڕزل زانست، لوت زل زانست، بێ ئەتەکێت زانست، سوریالیست زانست، بوونگەرا زانست، تەڕەزان زانست، قەحپەباب زانست، بێ ئەدەب زانست، خوانەناس زانست، کافر زانست، داروین زانست، مولحید و بێ دین زانست، میتۆلۆژیا گێ زانست، خوڕافە تڕێن زانست، وەهم هەڵوەشێن زانست، سنوورشکێن زانست، هۆمۆسێکشوێڵ زانست، لسب زانست، ترانز جێندەر زانست، نیرۆن زانست، ماکیاڤلی زانست، هۆلاکۆ زانست، حەججاجی کوڕی یوسفی سەقەفی زانست، دڕندە زانست، بێ شەڕەف زانست، بێ دەرپێ زانست، گەواد زانست، بێ مۆڕاڵ زانست، بێ نامووس زانست.