پاشماوەی خەونە تەواو نەبووەکە..!
بەهار وەکو چۆن ورچەکە ئاماژەی بەوە کرد کە هابرماس باسی پرۆژە تەواونەبووەکەی مۆدێڕنێتە دەکات، با منیش باسی پاشماوەی خەونە سوریالستە تەواو نەبووەکەی خۆمت بۆ بکەم هاهاها
بەهار هەر لەو خەونەدا بینیم:
پشیلەكەی مەلا عەلی كەلەك، ئۆكسجینی هەڵدەمژی و لە جیاتی ئۆكسیدی كاربۆن، میزی مێرۆلەی فڕێدەدا.
پیاوێک هاتبوو بۆ چوارقوڕنە، دەیانگوت ناوی"هیڕاكلیت"ـە،
لوتێکی درێژ و جوانی هەبوو و ڕوومەتی پڕ و زۆر سەرنج ڕاکێش و شیرین بوو. قەحپەبابەی دەتگوت فیلەری کردووە، سەرێکی زل و تۆپەڵە ڕیشێکی پڕیشی هەبوو. دوای ئەوەی سەردانی "كەناڵی ئامۆژگاری" کرد، گوتی: کاکە گومخوارد کە كاتی خۆی گوتم: هەموو شتێك لە گۆڕاندایە.
نازم غەزالی دەزانی چی دەگوت؟
دەیگوت:دوور لە تەفسیر و ڕاڤەی محەمەدی کوڕی عەبدولوەهابی، مەحاڵە هیچ کەسێک لە تۆلستۆی و بەلزاك و شكسپیر حاڵی بیت!
فەرید ئەتڕەشیش لەوێ بوو و دهيگوت: وەڵاهی وەبیلاهی وەتیلاهی، تەڵاقم لە هەر چوار ژنەکانم کەوتبێت، مهسينه بيدعهيه و لهسهردهمی ئهفلاتۆنی شتێکمان نەبووە بەو ناوەوه !
فیفی عەبدە لە وڵامدا گوتی: زۆر ڕاستە براکەم، چونکە ئهوسا فهلسهفه بهو قهڵهويهی ئێستا تهقهدوومی نهکردبوو.
بەهار پەیامنێری کەناڵێکی کوریدی لە ئامەد لە زەبیحولای وتەبێژی تاڵیبانی پرسی: ڕات چییە لەسەر دەوڵەتی کوردی؟
گوتی وڵاهی ئەمە لە جانبی خۆمانەوە هیچ کێشەیەکمان نییە و قەط تەنەکوری دوڵەتێکی موستەقیلمان نەکردووە لۆ ئەحفادولسەلادین و ئیخوانونان ئەلمسلیمون مین ئەلئەکراد فی شیمالولعیراق، لاکین بە بەعزێک شەرت !
یەک: ئەو دەوڵەتە ببێتە بەشێک و تەقریبەن ویلایەتێک لە ئەفغانستان.
دوو: مەعالیم فی لتەریق و مەجموعولفە تاواکەی ئیبنولتەیمیه بکەنە سەرچاوەی تەشریع و یاسادانان و بنەمای دەستوور.
سێ: هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە و پێشمەرگە و ناوخۆیش بدرێت بە برایانمان لە کۆمەڵی دادگەری.
بەهار هەر لەو خەونەدا بینم حزبێکی نوێی ئیسلامی بە ناوی" الانتحاریون من ٲجل الحوریات " دامەزرا.
هەموو ئەندام و سەرکردەکانی پێشووتر لە ڕیزی حزبێکی تری ئیسلامی بوون و دواتر لەو حزبە کەوتنە ڕەخنە و گوتیان:حزبێکی لادەر و گومڕایە و کار بە تیورەکانی ئەبوو ئەعلای ئەلمەودودی و شێخ عەبدولڵا عەزام ناکات و سەرەنجام هاتنە دەر و ئەو حزبەیان دامەزراند و یەکەم چاڵاکیشیان ڕفاندنی نووسەر و ڕەخنەگرێکی سیکۆلارست بوو !
دەزانی بۆچی؟
گوتیان: ئەو کافر و موڕتەددە لە نووسینێکی شعوری ئێمەی مەجروح کردووە بەوەی کە گووی خواردووە و نەقدی ڕیوایەتی ڕەجمولزانی وەلزانیەی کردووە!
بەهار لەوەیش سەیرتر ! دوای زیارەتێکی غامز و نهێنی کاهینێکی سەر بە کولتووری سەدەکانی ناوەڕاست بۆ سەر مەزاری ڕەحمەتی هەمیشە زیندوو و ئیمپڕاتۆڕی نەمر و خاوەن شکۆی شار.
یەکسەر ئەو شار و پاڕێزگا کوردیە، لە پایتەختی ڕۆشنبیرییەوە کرا بە ئامۆزای سۆماڵ و براگەورەی کابول و دەستە خوشکی قەندەهار و بە بڕیارێکی وەلی عەهد و میراتگر و کوڕی خاوەن شکۆی هەمیشە زیندوو و له یاد، گەورەترین ڕۆشنگەری ئەوشارەیش، خەوتن و نووسین و ئاو خواردنەوە و چوونە wc لێ قەدەغەکرا، تا سەرەنجام لە داخان و لە تینوان مرد !
بەهار: ئینجا بینیم هەرچی قەڵەمی ڕۆشنگەر و مۆدێڕن هەبوو هەموویان شکاندن و هەرچی ناوەندی ڕۆشنگەری و دەزگای زانستی و مەعریفی ئەو شارەیش هەبوو هەمووی یان کران بە تەوێڵی وڵاخ، یانیش کران بە بنکەی ئایینی و مەزهەبی: بۆ لەبەرکردنی مەتنەکانی ئەبی شوجاع و تیورەکانی ئیبنولقەیم ئەلجەوزی و لێکۆلینەوە لە هەموو قیلە و قاله و یەقول و قەولەکانی شێخ ئیبنولموبارەک ئەلمەندوبواللە!
بەهار لەوەش مەهزەلەتر: هەر لەو مەملەکەتە بە بڕیارێکی وەزیری پەروەردە و ئەوجارە لەسەر داوای کاهین سەیفواللە و لە ژێر فشاری خوشکانی حزبی بەهەشت.
وێنە سفور و بێ لەچکەکەی خاتوونە نووسەر و ڕۆماننووسی لوبنانی(عنبرة سلام الخالدي)، لە ناو کتێبی زمانی عەرەبەکان و پۆلی هەشت و بابەت و وانەی (ئومّی) لابرا و لە شوێنیدا وێنەیەکی ژنەکەی بن لادنیان بە لەچک و نیقابەوە دانا. بە پاساوی ئەوەی وێنەکەی پێشووتر جەوی برا فێندەمێنتاڵیستەکانی دەگرت و زەوقی ئاڵۆز دەکردن !
بەهار لەوەش گاڵتەجارتڕ، ئەو جارە لە ژێر هەڕەشە و چاو سورکردنەوەی برایانی" جەماعەتول فی سەبیلی اللە-فەرع ئیقلیم کوردستان و لعیراق)
لە پرۆگرامی خوێندن و لە قوتابخانەدا وانەیەكی تایبەت بە حیکمەت و فەزلەکانی ڕیش نەتاشین و، خەتەنەکردنی مێینە و سودەكانی میزی حۆشتر زیادکرا.
لەوش عنتیکەتر بەهار !
بینیم: فڕۆكەیەکی داعش، بەردەوام بە ئاسمانی هەوراماندا دەسوڕایەوە و ئەو فڕۆکەزۆر سەیربوو زۆر!
دەزانی چی دەکرد؟
لە ئاسمان وەڵاهی بە چاوەکانی خۆم بینیم هێڵكەی کرد.
بەهار هەر لەو خەوەدا، بینیم: دارهرمێی حەوشەی ماڵی مەڵایەکی جیهادی مەمكی حۆری ... لێ دەڕوا و نوكە قەڵەمێكی مەدەنی و میانڕەویشم بینی تك تك بیری زەڕقاوی و خوێنی شەهید ژینا سەقزی لێ دەتكا.
دەزانی چیتر بەهار؟
سیلینا گۆمێز هاتبوو بۆ سەردانی کەمپی چەمشکۆ لە زاخۆ و دەیگوت: هەموو دنیا بڵێت وانییە، من هەر دەڵێم: بارۆكە داهێنراو بیدعەیە.
ئەدۆنیسی شاعیر و ڕووناکبیریشی لەگەڵ دابوو، مامە ئەدۆنیس پێی گوت:وەڵاهی ئەنتی عەلا حەق ئوختونا ئەلعەزیز.
دوایی مامە ئەدۆنیس وتارێکی سەبارەت بە ڕەهەندەکانی خەرەفاندن لە کتێبی "تەقەی خۆشی" پێشکێش کرد و هەر لە میانی ئەو وتارەدا ئاماژەی بۆ گرنگی کتێبی(نیشانەکانی ڕۆژی دوایی)کرد و زۆر مەدحی مامۆسا هاوڕێ قیامەتی نووسەری کتێبەکەیشی کرد.
بەهار لە نکاو دەنگە دەنگێک هات و هەموان ئەوێمان جێ هێشت، لەولاتر سەیردەکەین پیاوێک و ژنێک شەڕە قسە و دەمەقاڵەیانە !
کە سەیردەکەین سوعاد حوسنی و یورگن هابرماسن !
دەزانی سوعاد حوسنی و هابرماس لەسەر چی بوو بە دەمەقاڵەکەیان؟
سوعاد دەیگوت: ئافهرين بۆ پۆست مۆدێرنهکان ههموشتێکيان لاڕێژهييه، تهنانهت ئەو سلیکونەکەیەی کە بەعزێک لە کچە مۆدێلەکان سمتیان پێ عەزیم و قەڵەو دەکەن.
هابرماس تووڕەبوو و گووتی: دهوس نابی و گووی ناخۆی، بێتامی ڕهزا قورس. جارێ به هۆی قەیرانی ئەقڵەوە لە ڕۆژهەڵات، پڕۆژهی مۆدێڕنێته تهواو نهبووه، ئهمجا نۆبهتی پۆست مۆدێڕنه و قسەی قۆڕ و بێ مانا و گووخواردنیترە !
ئینشااللە ئەو مۆدێڕنێتەیەی کە بووەتە چقڵی چاو گرێی دڵ و دەروونتان، بە کوێرایی چاوی ناحەزان، لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ پرۆژە تەواونەبووەکەی تونێلی دەربەندیخان تەواو دەبێت.
هاهاها، جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت !
سوعاد حوسنی لەگەڵ قاقالێدان، جڕتێکی یەک مەتر درێژیشی بۆ هابرماس لێدا هابرماس گوتی:من ئەخلاق و کەسایەتی و مێژووم ڕێگەم پێ نادات بێ ڕێزی بە بێ ڕێزێکی وەکو تۆ بکەم لەگەڵ ڕێزما.
بەڵام من چی بکەم لەگەڵ ئەکتەرێکی فیلمە ئیغراکان و کەسێکی دۆڕاوی وەکو تۆ؟
کەرە ژن، بڕۆن بە درێژایی تەمەنت، خۆتوو نەجاتوئەلسەغیرەی خوشکت، هەر بۆ نور شەریف و ئەحمەد زەکی و عەبدولحەلیم حافز و ڕوشدی ئەبازە و کێ و کێیتر بمژن.
دیارە هی عەرەبان بە تامتر و قەویترە !
تۆ گەر زەڕەیەک پیاوەتی و کوردایەتیت هەبوایه، خۆتت نەدەکرد بە قەشمەرجاڕ و ساندرێلای شاشەی عەرەبەکان و فریای کێشەی کوردایەتی و نەتەوەکەی خۆت دەکەوتی و خەمێکت لەو هەموو ئەنفال و ئازار و نەهامەتیەی بەسەر خوشک و برا کوردەکانت هاتووە دەخوارد.
وهزيری کشتوکاڵ کاتێک گوێی لەو دەمەقاڵەیە بوو بە هەڕەشەوە گوتی: قەحپەم دهوێت بوێری ئەوە بکات و بڵێت
ڕۆمانی( له شهکری شووتيدا) ڕۆمانێکی پۆست مۆدێرنهيه و شووتی خۆماڵی هيچ تامێکی نيیه و سهبهبهکهی تۆوی کۆنزەرڤاتیڤی و کڵاسيکيیه.
بەهار ئەوەی زۆرترین ئازاری دام، بینیم: وێنەی گیڤارا بۆ كۆمپانیایەكی سەرمایەداری رێكڵامی پێوە دەكرا.
ئەوەی زۆریش خستمیە پێکەنینەوە: فیدڵ کاسترۆ لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کوبا، لەو قاڕە دوورە دەستەی ئەمریکای لاتین، لۆ سێ چوار دەنگی حیز، هاتبوو و هەفتەک لە ماڵی مام فەتاحی مایەوە.
بەهار: کاسترۆ، جوێنێکی زۆر پیسی به کهڵهشێرهکهی ماڵی مام فەتاحی دا.
گوتی: قوززهڵقورت قهحپهی بێ ناموسی بێ شەڕەف و بهد توخم.
هەی داک حیز، تۆ بەمن ناڵێیت هەموو ڕۆژێک بهم بەیانییە زووه، چیتە بهم قيقه و قوقه کۆنزهرڤاتيڤ و جاڕزکهرانت؟ مێشکت گاین و ئێمە و ههموو برادهره پڕۆلهتهرهکان٭ له خهو دەکەیت؟
پیاوێکی ئایینیش لەوێ بوو ناوی ئیبنولحیبان بوو و توڕە بوو گوتی بە پێی هەرچوار مەزهەب تەڵاقت کەوتووە و تۆ ئێستا خوێنت حەڵاڵە.
هەی سەگ بابی، چەپ باب. ئاگات لە دەمت بێت، سوکایەتی به ئایین نەکەیت چیتر.
کەریمۆک چ بڵێ باشە؟
براکهم کاسترۆ، قسەکەی مامۆستا زۆر ڕاستە، هەرگیز لە ڕووی شەرعەوە جائيز نيیە جوێن به کهڵهبابی ئيمانداربدهيت، چونکە ئەو ئێمە بۆ نوێژ بەخەبەردەکاتەوە.
بەهار، لەوانە هەمووی قۆڕتر، هەرلەوخەونەدا بینیم: دوو زۆڵە كورد، دووبارە خەونیان بە بە ئەندەلوس كردنی ئیسپانیاوە دەبینی.
رەفیق حیلمی بە فرمێسكەوە دەیگوت: ئێمە رۆلەی میدیا و كەیخوسرەوین.
لە هەموی سەیرتر: بە پاشەكەوتی موچەكانیان مامۆستا و فەرمانبەرەكانیان لە یەككاتدا، رەوانەی ڤاتیكان و زیارەتی حەج دەكرد!
ئەردۆگان به درۆن، خهريکی ڕواندنی باينجانی مهدهنی و پێڵاوی دیموکراتی بوو و سەلەفیەک لە کاتی شرۆڤەکردنی(خەوننامە)کەی ئیبنولسیرینی دەیگوت: ئهگهر کهسێک ئيبنولبازی له خهوندا بینی، مانای وايه نيچه گووی خواردووه باسی قهلبی قييهمی قهديمی کردووه.
ئهفلاتۆنیش دەیگوت: سوپاس بۆ خوا به يۆنانی دروستی کردم، نهک کورد.
ئهڕستۆ دەیگوت: مرۆڤ به سروشت بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە.
منیش لە وڵامدا پێم گوت: یەک قاپە گووی خەستت خوارد و مرۆڤ بە سروشت بوونەوەرێکی کەرە.
بەهار دەزانی پیاوێکم بینی قسەیەکی زۆر سەیری کرد، پیاوێکی باڵابەرزی قژ پڕی سمێڵ زڵ بوو.
درۆ نەبێت سمێڵەکەی دووجار ئەوەندەی هی کەریمۆکی دەبوو، گوتیان ناوی جۆزێف ستالینە و پێشووتر سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت بوو، ئەو سمێڵ حیزه دەزانی چی گوت؟
گوتی: هێگڵ با هەرخۆی به کریستيان حیساب بکات، بە غەوسی ماڵ لە بەغدایێ لای من ههر کافره.
ژنێکی تر لەوێ بوو گوتیان ناوی ئانا ئەخناتۆیه و لەوڵامی ستالینە سمێڵە زڵدا گوتی : زۆر ڕاسته براکەم، چۆن ئهبێت بهرپهرچی پەڕچوو بداتهوه !
بەهار چەپێکی دۆگماییش لەوێ بوو و گوتی: ســـبـــــــحـــان الله ! بیرمە لە دێیەکەمان هەر له زگماکییەوە لهسهر سمتی مراويهک لە چەمچەماڵ نووسرابوو:جی گيڤارا !
نهوال سهعداوی قسهی قۆڕ، کوڕه دهواز لهم خهرافیاتانه بێنن.
ئاخر کۆمۆنيزم چی پێویستی بەوەیە، حهقيقهتی داسە دهم پان و چهکوچە حیز و سهرقهویەکەی خۆی لە ڕێگهی قوونی ئاژهڵێک بسهلمێنێ!
بەهار: پیاوێکی شەڕواڵ کورت و ڕیش درێژ، دەتگوت لە هەسارەیەکیترەوە هاتووە و شێوەی زۆر جەوگێ و سەلیقەتڕێن بوو و دەیگوت: زۆر حهزم له بنێشت و هێڵکە و ڕۆنی ئهسهرييه.
شاکيره : بهداخهوه براکهم، سونهتێکی فهرامۆش کراو لهبير کراو !
شۆبنهاوەر :خودا هيدايهتمان بدات
نیچە :ئامين برای فهيلهسوف
-دەفتەری بیرەوەریەکانم-
"بەهار حاجی ئاکۆ"
١١ی گوڵانی ١٩٧٣، دێی: ماڵی خێڵان-ماڵی مامۆم کەریم.
--
٭پڕۆلەتەر:کرێکاڕ.