ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەئایندەیەكی نزیك دا كۆمەڵەشیعری (خۆشەویستی بەتامی گێلاس ) كەلەپاش كۆمەڵەشیعری (با مانگ نەزانێ تۆم خۆشدەوێ ) نوێترین كۆمەڵەشیعری شاعیر ئیبراهیم هەورامانییە لەدووتوێ ی 110 لاپەڕە كە زیاتر لە 80 شیعری لەخۆگرتووە بڵاودەبێتەوە .

نوسەر و ڕوناكبیر ی ناسراو كاك ڕێبوار سیوەیلی سەرنج وتێبینیەكانی لەسەر كۆی شیعرەكانی ناو ئەم كۆمەڵەشیعرییە وەك پێشیەك خستتە ڕوو . ئەمە و كاك هەرێم عوسمان كاری دیزایینی بەرگ و لاپەرەكانی ناوەوەی لەئەستۆ گۆتووە .

لەدیمانەیەكدا بۆ ڕێگای كوردستان ئیبراهیم هەورامانی ووتی : كی شیعرەكانی ئەم كۆمەڵەشیعریمان لەساڵانی 2013 بۆ 2016 نوسراون و ئەتوانم بڵێم ئەزمونێكی شیعریمانە كەدرێژە پێدەری هەمان ئەزمونی شیعرەكانی كۆمەڵەشیعری (با مانگ نەزانێ تۆم خۆشدەوێ ) .بەهیوام توانیبێتم چێژی شیعر و شیعرییەتم لەدەست نەدابێ .

هەروەها هەورامانی ووتی : زۆربەی ئەم شیعرانە لەلایەن كاك باست مورادی وەرگێڕدراونەتە سەرزمانی فارسی نیاز وایە بەنێوی (عشق بە گعم گیلاس ) لە لایەن خانەی چاپ و بلاوكردنەوەی چلچلە وە چاپ و بلاوبكرێتەوە . 

ئەمەو كۆمەڵەشیعری (خۆشەویستی بەتامی گێلاس ) بەسپۆنسەری كاك فارس نەورۆڵی چاپ دەكرێت و لەئێستادا لە چاپخانەی كارۆ لەقۆناغی چاپكردندایە 

ئەدەب وهونەر