ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆن

سەلام عومەر

خۆزگە بۆنت بەس بۆ من با

هەستت کردووە

جوڵەی شەماڵو شنە با

دەپڕژێتە گەردوونەوەو

بەبێ مەبەست

ئەوینی تۆ

بۆ ئەوانی دیکەش دەبا

ئیدی چیدی

خۆت مەخەرە بەر شنەی با

ئاخر نەبا

کەسێکی دی

بۆنەکانت بۆ خۆی ببا.