ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە (10/ئابی/1920) پەیماننامەی سیڤەر لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و هاوپەیمانان مۆركرا .

1- ئەم پەیماننامەیە لە (444 ) ماددە پێك دەهات،بەگوێرەی بەندەكان دەوڵەتی عوسمانی ڕووبەرێكی بچووكی لێ دەمایەوە .

2- ئەستەمبۆل پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی یە،بەڵام ئەگەر هاوپەیمانان بیانەوێت دەتوانن بیگۆڕن .

3- گەرووەكان لەژێر كۆنترۆل و چاودێری نێودەوڵەتی دەبێت .

4- ڕۆژهەڵاتی تەراقیا بەتەواوەتی و ئەزمیرو دوورگەی ئەگە بەیۆنان بەخشرا .

5- عیراق و فەڵەستین بە ئینگلتەرا بەخشرا .

6- فەرەنسا سوریا و ژمارەیەك هەرێمی پێ بەخشرا .

7- دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ ئەرمەنەكان لەڕۆژهەڵاتی ئەنادۆل .

8- دەوڵەتێكی كوردی لەباشووری ڕۆژهەڵات دابمەزرێت .

هۆكارەكانی جێبەجێ نەكردنی پەیماننامەی [ سیڤەر ] ؟ 

1-لەلایەن میللەتی توركی ڕەتكرایەوە .

2-ئەوكات ئەنجومەنی نیشتمانی دامەزرابو، بڕیاری دەركردبوو هەموو ڕێكەوتن و بڕیارێك ڕەت دەكاتەوە كەلەدوای(16/ئازاری/1920) دەركرابێت،ئەم بڕیارەش بۆ هەموو جیهان ڕاگەیەنرا .

بەحوكمی ئەوەی (پەیماننامەی سیڤەر) لەدوای مێژووی داگیركردنی ئەستەمبۆل ئیمزا كرا بوو بۆیە ئەم ڕێكەوتنە بەهیچ شێوەیەك كاری پێ نەكرا ،پەسندنەكردنی پەیماننامەی سیڤەر لەلایەك و سەركەوتنی بزووتنەوەی نیشتمانی توركی بەسەركردایەتی مستەفا كمال و گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەسەر ناوچەكوردیەكانی بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا خەونی كوردەكانی بەدامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی لەگۆڕنا،بۆیە هاوپەیمانان بەدوای چارەسەرێكی تردا دەگەڕان .