ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەرچەندە شۆڕشی دەستوری لەلایەنی ئابووری گۆڕانكاری گرنگی نەهێنایە ئارا بەڵام شای ناچاركرد لەمانگی ئابی 1906 ڕازی بێت بەداواكاری خۆپێشاندەران و بڕیاری داچاكسازی بكات وە هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت، یەكەم جاربوو لەئێران هەلبژاردن بۆنوێنەران ئەنجام دەدرا لیستی بەشداربوان ئامادەكرا كەلەزۆربەی هۆز و پێكهاتەكانی ئێران تێدا بەشداربوون ئەنجوومەنێك پیك هات بۆ سەرپەرشتی كردنی ڕاستەوخۆی گشت هەرێمەكان لەكاتی هەلبژاردن دوای ئەوەی هەلبژاردن ئەنجام درا دەبوایە دەستور بۆ ووڵات دارێژرێت، ئەندامانی ئامادەكردنی دەستور سودیان لەدەستوری بەلجیكی و فەرەنسی وەرگرت،ئامادەكردنی دەستوری ئێران ماوەی 4 مانگی خایاند كەلە 51 بەند پێك دەهات، موزەفەردین شا چەند ڕۆژێك پێش مردنی لە 1907 واژووی لەسەر دەستوركرد وپەسندی كرد. لەدوای خۆی محمد علی كوڕی هاتە سەرتەخت .

 

  • 1