ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

❶ لایەنە باشەكانـــــی :

1- دۆزینەوەی نەوت لەناوچە جیا جیاكانیی بۆتە هۆی زیادبوونی خزمەتگوزاری:هەروەهاكاریگەری گەورەی كردۆتە سەربووژانەوەی بواری كۆمەڵایەتی و گۆڕانی ژیان و گوزەرانی تاكەكانی نێو كۆمەڵگە بەشێوەیەك ئەو ناوچانەی كە نەوتی تێدا دۆزراوەتەوەكۆمپانیاكانی وەبەرهێن كاری تێدا دەكەن بەمەش دەرفەت بۆ ژمارەیەكی زۆری دانیشتوان ڕەخساوە تاوەكو وەك كرێكار كاری تێدا بكەن.

2- باشبوونی داهاتی تاكەكەس و باشتر بوونی بژێوی ژیانی:بەتایبەت كاتێ‌ كە حكومەت مەرجی پێش وەخت بخاتە سەر ئەو كۆمپانیایانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێن دەكەن .

لەوانە ناچاركردنیان بە بەكارهێنان و بەگەڕخستنی كرێكارانی ناوخۆ،تاوەكو سوود لەهێزی ناوخۆ وەربگیردرێت و دانیشتوانیش لە دیاردەی بێكاری ڕزگار بكرێن. كۆمپانیای نەوتی باكوور لەكەركوك كە ڕووبەری (35000)كم سنووری كاركردنیەتی نزیكەی(13000)كرێكار لەخۆوە دەگرێت, ئەمەش كاریگەرییەكی گەورەی جێهێشتووە لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و بژێوی خێزانی ئەو كرێكارانەو بۆتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی تاكەكان.

❷ لایەنە خراپەكانـــــی :

1- گۆرینی رێژەی نەتەوەكان لە ناوچەكە بەقازانجی نەتەوەی عەرەب، كە رێژەیان لە چاوكوردو توركمان زۆر زیادی كرد.

2-هە ڵگیرسانی چەند شۆرش یەك بەدوای یەك دژی حكومەتی عێراق كە ئەمەش بووە هۆكاری كوژرانی خەڵكێكی زۆر كە ئەمەش بووە هۆی جیاوازی پێكهاتەی رەگەزیو پێكهاتەی تەمەن لە تەمەنە جیاوازەكان. 

3- دواكەوتنی ئەوناوچانە لە رووی رۆشنبیری و خوێندن كۆمەڵایەتی بەهۆی قەدەغەكردنی زمانی دایك و ئەنجامدانی چاڵاكی تایبەت بە نەتەوەیەكان. 

4-تێكچوونی باری دەروونی زۆرێك لە خێرانانە بە هۆی ئە و كۆمەلكوژی و كوشتن و شوێن بزركردن و ئەنفال كردنی زۆرێك لە ئە ندامانی خێزانەكان. 

5- دەركردنی دانیشتوانی ناوچەكە و قەدەغەكردنی هاتوچۆكردنی خزموكەسانی یەكتری ئەم ناوچە. وە پەرت وبڵاوبونەوەی ئە ندامانی بە ناوچەكانی تر دوركەوتنەوەیان لە یەكتری .

 

جوگرافیا ومێژوو