ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

• وڵاتانی هاوپەیمانان گرنگترین خاڵە ستراتیژی و ئابووریەكانیان داگیركرد .

• هێزەكانیان هێنایە ئەستەمبۆل گەروەكانی دەردەنیڵ و بۆسفۆڕ و گرنگترین شارەكانیان گرت .

• لە(13/ت 2/1918) كەشتیەكانی بریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا دواتریش ئەمریكا لەماوەیەكی كەم دا هاتنە ملەی زێڕین(الفرات الزهبی) .

• هێزەكانیان لەئەستەمبۆل دابەزاند و هەوڵیان دا ئەستەمبۆل بكەن بەبنكەیەك بۆ چاڵاكیەكانیان، بەریتانیا موسڵ و ئەسكەندەرۆنەی بەبیانۆی دابین كردنی پێداویستی و ئاسایش بۆ هێزەكانی دەست بە سەر داگرت، هەروەها شارەكانی عنتاب و ئورفا و ئەسكی شەهر و ئەفیۆن و قەرەحیسار و كوتاهیەو هەروەها ڕێگای ئاسنی نێوان بەغدا و ئەنادۆڵ و میناكانی دەریای ڕەش لەگەڵ سامسۆن و تەرابزۆن، هەروەها هێزیشی نارد بۆ ئەنقەرەو مەرزی فۆن .

• هێزەكانی فەرەنسامێرسین و ناوچەی ئەدەنەو زەنگوڵ داغ و دواتریش شوێنی هێزەكانی بریتانیای گرتەوە لەشارەكانی ئورفا و مەرعەش و عنتاب . 

• ئیتالیاش شاری ئەنتاكیا و كوش داس و ئینجا ئەسپارتە و كونیاشی گرت .

• لە (15/مایس/1919) هێزەكانی یۆنانیش شاری ئزمیریان گرت .

بەم شێوەیە ژمارەی هێزی بیانی لەتوركیا گەیشتە(107)هەزار كەس :

1-هاوپەیمانان نوێنەری باڵای خۆیان لەئەستەمبۆل دامەزراند .

2-دەستیان بەسەركارووباری دەوڵەت داگرت .

3-پەرلەمانیان هەڵوەشاندەوە .

4-سانسۆریان لەسەر ڕۆژنامەگەری دانا .

5-قەدەغەی كۆڕ و كۆبوونەوە كرا .

6-هەستان بەڕەشبگیری فراوان دژی ئەوانەی بەدەسەڵاتیان ڕازی نەبوون .

7-ڕژێمی ئیمتیازاتیان بەگەڕخستەوە كە لەسەرەتای شەڕ دەوڵەتی عوسمانی هەڵی وەشاندبووەوە .

 

لەدرێژەی ئەو كارانەی هاوپەیمانان ئەنجامیان دا :

1-دەست گرتن بەسەر بانك و هێڵەئاسنیەكان .

2-چاودێری خرایە سەر سەركردەكانی لەشكری عوسمانی .

3-وەزارەتی جەنگی لەشكری عوسمانی لەم كاتەدا بەتەواوەتی پەكی كەوتبوو .

4-تا كۆتایی ساڵی (1918) لەشكری عوسمانی نزیكەی (145)هەزار تفەنگ و (1867) تۆپ و (684)ڕەشاشی تەسلیم بەهاوپەیمانان كرد .

5-سوڵتانی عوسمانی محمدی 6 و حكومەتەكەی بوونە داردەستی ئینگلیزەكان و فەرەنسیەكان .

6-سەرۆكی وەزیران لەلایەن هاوپەیمانانەوە دادەنرا و لادەبرا . 

احمد تۆفیق پاشا كرا بەسەرۆك وەزیران بەلام دواتر لابردرا، لەشوێنی ئەو داماد فرید پاشا داندرا كە بە ئەڵقە لەگوێی ئینگلیزەكان ناسراوبوو .

ئەم حكومەتە نوێ یە بەبیانوی چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش لە وڵات دا چەند كارێكی ئەنجام دا :

1-تیپەكانی جەندرمەیان پێك هێنا .

2-ئەنجامدانی چەند هەڵمەتێكی فراوان بۆ دەستگیر كردنی ئەوانەی دژایەتی هەبوونی هاوپەیمانانیان دەكرد .

3-دامەزراندنی دادگای سەربازی دژی ئەو ئەفسەروبەرپرسە سەربازیانەی داگیركردنی بێگانەیان ڕەتدەكردەوە.

لەئەنجامی ئەو كارانەش حكومەتی نوێ هیچ هەیبەتێكی نەما .

لەم كاتەش دا ئەمریكا هاتەنێو ململانێكان،هەوڵی دا سیاسەتی داگیركاری خۆی جێ بەجێ بكات لە ڕێگەی (14)بەندەكەی وۆڵسن كەداوای مافی چارەنووسی بۆ گەڵانی ژێر دەستە دەكرد،بەڵام ئەمە تەنها پڕوپاگەندەیەك بوو بۆئەوەی دەست بخاتە نێو كاروباری دەوڵەتی عوسمانی .

هەرچەندە هاوپەیمانان لەنێو خۆیان دا ناكۆك بوون بەڵام لەسەر یەك شت هاودەنگ بوون ئەویش چارەنووسی دەوڵەتی عوسمانی بوو كەهەموویان دەیانوویست لەناوی بەرن وە ناوچەكانیشی لەنێو خۆیان دا دابەش بكەن .

• سەبارەت بە (لوید جۆرجی)سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەڵێت [پێویست بەوە ناكات خەفەت بخۆین ئەگەر توركیا لەسەر شانۆی جیهان نەمێنێت ] .

 هاوپەیمانان لەسەر ئەوە ڕێكەوتبوون كە دەوڵەتی عوسمانی بقەشێكی بچووكی لێ بمێنێتەوە لەناوەڕاستی ئەنادۆڵ بەبێ سوڵتان لەژێر سەرپەرشتی ئەوان حوكم بكات .

لەكاتی شەڕی جیهانی یەكەم دا هاوپەیمانان بەنهێنی لەگەڵ یەكتر خەریكی مۆركردنی پەیماننامە بوون بۆ دابەش كردنی خاكی دەوڵەتی عوسمانی ......لەوانەش ڕێكەوتنی ئەستەمبۆل لە (18/ئاداری/1915)،،،وەهەروەها پەیماننامەی لەندەن لە (26/نیسانی/1915)،،،وەهەروەها ڕێكەوتنی سایكس بیكۆ لە (6/ئایاری/1916) كەلەهەموویان زیاتر ناوبانگی دەركرد لەنێوان ڕوسیا و بریتانیا و فەرەنسا بەسترا .بەگوێرەی ئەم ڕێكەوتنە بڕیار درا لە دوای جەنگ عێراق و فەڵەستین بدرێت بە بریتانیا،وە هەروەها سوریا بۆ فەرەنسا،وەهەروەها ویڵایەتەكانی ئەرزوڕۆم و تەرابزۆن و بەدڵیس و بەشێكی گەورە لەباكووری كوردستان تا سنوری فارس بدرێت بە ڕوسیا .