ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

م.یوسف عوسمان

گرێیه‌كی ده‌روونیه‌ وه‌كو حاله‌تێكی سایكۆلۆژی دژایه‌تی رووده‌دات كه‌هه‌ندیك جار هه‌ر له‌ مندالیه‌وه‌ نیشانه‌كانی دیار ده‌كه‌وێت هه‌ندیك له‌ زانایانی ده‌روونی كۆن وه‌كو ( فرۆید و ئه‌دله‌ر ) ده‌لێن به‌ شێكه‌ له‌ شێتی مه‌زنایه‌تی ( پارۆنۆیه‌ ) به‌لام ده‌روونزانانی ئێستا وه‌كو ( جاكۆپسن و مایر فیك و هنری ) ده‌لێن له‌ خۆبایی بوون به‌ شێكه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌له‌ و گرێی ده‌روونی ( كێماسیه‌ ) و واته‌ هه‌ست كردن به‌ كه‌می و ئاره‌زووی ده‌ست به‌سه‌راگرتن و خۆشه‌ویستی ده‌سته‌لات . نیشانه‌و خه‌سله‌ته‌كانی له‌ خۆبایی بوون به‌ پێی قۆناغه‌كان :

1-له‌ مندالیدا : گۆشه‌گیری كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه‌م باوه‌ری ، هه‌لچوونی خێرا ، كه‌له‌ ره‌قی ، عینادی ، هۆهێناوه‌و و فێلكردن ، جنێودان ، شه‌راگێزی .

2-له‌ هه‌رزه‌كاری دا : وه‌سواسی ،هه‌ست كردن به‌ چه‌وسانه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌ ، موبالغه‌كردن له‌ شت ، خۆهه‌لكێشان ، خۆپه‌رستی ، قێزكردنه‌وه‌ ، درندایه‌تی ، خۆفه‌رزكردن ، ده‌عیه‌ و فیز ، قه‌له‌ره‌قی ، سه‌ركێشی ، لادانی سكسی .

-له‌كاملی دا : عنادی ،جمودی فكری ،قه‌بولنه‌كردنی ره‌خنه‌ ، به‌كه‌م زانینی خه‌لك ، دلپیسی ، سه‌رپێچی كردن ، دیكتاتۆری ، باوه‌ربوون به‌ جادوو ، ئه‌فسوناوی له‌ بیركردنه‌وه‌ توندوتیژی ، كۆنترۆلكردنی ده‌سته‌لات ، هه‌موو شتێك له‌ پێناو په‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی .

هۆكاره‌كانی :

1-كێشه‌ی ده‌روونی له‌ نێوان جێبه‌ جێكردن و فه‌شه‌ل بوون و نه‌گونجانی له‌ كۆمه‌لگه‌ .

2-لێك ترازانی خێزانی و داب و نه‌ریت و كلتور و شه‌رو هه‌رای نێو ماڵ .

3-ململانی و ركابه‌ری له‌ نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و ترسان له‌ فه‌شه‌لی .

4- كاره‌ساتی له‌ ناكاو له‌ ده‌ست دانی رێزی خه‌لك و له‌ ده‌ست دانی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی .

5-شێوێنداوی گه‌شه‌ی له‌ ش و كه‌م و كوری و ه‌ندامی له‌ ش و نه‌گونجانی باری سكسی و نه‌خۆشی سكسی و دره‌نگ هه‌لبژاردنی هاوسه‌ری ژیان .

6- نه‌بوونی ئارمگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و شه‌ری نێو خۆ و ده‌وله‌تی .

هەمەڕەنگ