ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

توێژه‌رانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ی کاتیکی زۆر له‌سه‌ر یاری ئه‌لکترۆنی مۆبایله‌ زیره‌که‌کان یان ئامێره‌ ئه‌لکترۆنیه‌ شاشه‌ له‌مس داره‌کان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، کاتیکی که‌متر له‌ منداڵانی تر ده‌خه‌ون .

گۆڤاری وه‌رزی ساین تیفیک ڕیپۆرتس بڵاوی کردۆته‌وه‌ هه‌ر کاتژمێرێک که‌ منداڵ به‌دیار یاری ئه‌لکترۆنی یان ئامێرو مۆبایله‌ زیره‌که‌کان به‌سه‌ری ده‌بات 15 خوله‌ک له‌ خه‌وی منداڵه‌که‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ .

توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌گه‌رچی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئامێره‌ ئه‌لکترۆنیه زیره‌که‌کان به‌کار ده‌هێن به‌راورد به‌ منداڵانی تر له‌ جوڵه‌ ورده‌کان لێهاتووتر و خێراترن به‌راورد به‌ منداڵانی تر به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین که‌ ئامێره‌ له‌کترۆنیه‌ زیره‌ک و شاشه‌ له‌مس داره‌کان که‌ ئێستا بازاره‌کانیان داگیر کردووه‌ و منداڵان له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا به‌شێویه‌کی به‌رچاو به‌کاریان ده‌هێنن ده‌بنه‌ هۆی خه‌وزڕاندنی منداڵان ، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ له‌ ته‌مه‌نێکی زوودا .

‌توێژه‌ران له‌ زانکۆی له‌نده‌ن پرسیاریان له‌ 715 دایک و باوک کردوه‌ که‌ منداڵه‌کانیان له‌ خوار ته‌مه‌نی 3 ساڵ بوون ، ئاخۆ منداڵه‌کانیان ڕۆژانه‌ چه‌ند کاته‌کانی خۆی له‌سه‌ر مۆبایله‌ زیره‌که‌ له‌کترۆنیه‌ شاشه‌ له‌مسداره‌کان به‌سه‌ر ده‌بات ، سه‌ره‌نجام 75% دایکان و باوکات ووتوویانه‌ به‌شێویه‌کی ڕۆژانه‌ منداڵه‌کانیان له‌و جۆره‌ ئامێرانه‌ به‌کار ده‌هێنن ، به‌ جۆرێک 51% ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 6مانگ بۆ 11 مانگ بووه‌ ئه‌گه‌رچی هه‌موو ڕۆژێکیش نه‌بێ به‌ڵام له‌ ڕۆژانه‌ به‌شێک له‌ کاتی خۆیان به‌ دیار ئه‌و ئامێره‌ ئه‌لکترۆنیانه‌ به‌سه‌ر بردووه‌ ،

هاوکات 91% ی منداڵانی 2_3 ساڵ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شیک له‌ کاته‌کانی ڕۆژانه‌یان به‌ دیار ئامێره‌ له‌کترۆنیه‌کان ده‌کوژن ، توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و جۆره‌ منداڵانه‌ که‌متر له‌ منداڵانی تر ده‌خه‌ون و گه‌شه‌یان که‌متره‌ .

دکتۆره‌ دانی فلیپ توێژه‌ری ده‌روونی منداڵان ده‌ڵێت : منداڵان له‌ خوار ته‌مه‌نی 3 ساڵی لانی که‌م پێوسیته‌ له‌ شه‌وو ڕۆژێکدا 10_12 کاتژمێر بخه‌ون ، ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ به‌ دیار یاریه‌ ئه‌لکترۆنیه‌کانه‌وه‌ به‌سه‌ری ده‌به‌ن ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ جار زۆریش نه‌بی به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین که‌ هه‌ر خوله‌کێک بۆ گه‌شه‌ی منداڵ زۆره‌ که‌ به‌ۆی سوده‌کانی خه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستی ده‌که‌وێ ، پێم وایه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م توێژینه‌وه‌ بێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خه‌وی منداڵ به‌ ئامێره‌ ئه‌لکترۆنی و زیره‌که‌کان ئه‌نجام درابێ بۆیه‌ گرنگه‌ دایکان و باوکان سنوریک بۆ به‌سه‌ربردنی کاتی منداڵه‌کانیان به‌ دیار ئه‌و ئامێرانه‌و ته‌نانه‌ت ته‌له‌فزیۆنیش دابنین ، به‌ تایبه‌ت ڕاستوخۆ به‌ر له‌ نوستن که‌ ئه‌وه‌یان هه‌ر زۆر خراپه‌ . 

توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که‌ به‌ جۆرێک بووه‌ تا منداڵه‌که‌ ته‌مه‌نی که‌متر بێ کاریگه‌ری خراپتری له‌سه‌ر داده‌نێ ، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر منداڵێک ڕۆژانه‌ 25 خوله‌ک ئامێرێکی ئه‌لکترۆنی یان مۆبایلێکی زیره‌ک بۆ یاری ئه‌لکترۆنی و سه‌یرکردن به‌کار بهێنێ ، ئه‌وا 6 خوله‌ک که‌متر له‌و منداڵانه‌ ده‌خه‌وێ که‌ ئه‌و ئامێره‌ به‌کارناهێنن .

 

هەمەڕەنگ