ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەڵێت چارەسەر بە شوکوڵاتە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگای مێشک و یارمەتی دەدات کە بە تەندروستی بمێنێتەوە.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوەدەدات کە ماددەیەکی کیمیایی هەیە لە شوکوڵاتە پێی دەوترێت" فلەڤانۆڵ"، کە بەندێکی ئالۆزی سروشتیە یارمەتی مێشک دەدات چالاک بێت و لە کاکاودا هەیە.

ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گاریگەریەکانی کەم خەوی کەم بکاتەوە، یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە ئینسۆمنیایان هەیە، لەهەمانکاتدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بیر(یادگای) مێشک سودمەند دەبێت لە خواردنی شوکولاتە.

بەپێی زانیاریەکان لە مێشکدا چەند کاتژمێرێک دوای خواردنی کاکاوی "فلەڤابۆل"، واتە کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ شوکولاتە لە سیستمی خواردنەکەتدا دەبێت، گاریگەری ئیجابی لەسەر کار و چالاکیەکانی مێشک دروستدەبێت.

هاوکات ئەو کەسانەی کە لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر ئەنجامدرا، دەرکەوت کە پێشکەوتنێکی زۆر باشیان بینیوە لە تاقیکردنەوە فکریەکانیاندا.