ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ماوەی دووگیانیدا ڕووبەڕووی هەندێک گرفت و ئازاری پشت دەبیتەوە، بێگومان کۆمەڵێکی هۆکار هەیە لە پشتی ئەم ئازارەوە بەڵام دەکرێت بەهەندێک ڕێگای ئاسان چارەسەری بکەیت.

یەکێک لە هۆکارەکانی ئازاری پشت زیادبوونی کێشە، چونکە وردە وردە کۆرپە گەشە دەکات، هاوکات شێوەی نادروستی ڕۆیشتن و جوڵانەوە هۆکارێکن بۆ زیادبوونی ئەو ئازارە.

چۆن چارەسەری ئازاری پشت دەکەیت؟

1-خانمانی دووگیان گرنگە بزانن چۆن دادەنیشتن و بەهەموو شێوەیەک خۆیان بەدوور بگرن لە چەمانەوەی پشتیان، هاوکات نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێوە بوەستێت و لەکاتی وەستانیشدا ئاگاداری ڕێکی پشتی بێت.

2-جلوبەرگ و پێڵاو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی ئازاری پشت، هەربۆیە گرنگە جلوبەرگی تایبەت بە خانمی دووگیان بپۆشیت لەگەل پێڵاوی بن نزم، بۆ ئەوەی دواتر تووشی ئازاری پشت نەبیت.

3-هەرکاتێک پێویست بوو کەلوپەلێک بەرز بکەیتەوە لەسەر زەوی، نەکەیت بنوشتێیتەوە بێ ئەوەی گوێ بدەیتە تەندروستی خۆت، پێویستە دابنیشیت لەسەر زەوی بە ڕێکی پارچەکە هەڵبگریت دواتر هەستیت.

4-چۆنێتی پاڵکەوتن و خەوتنت هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە لەسەر لا بخەویت، لەهەمانکاتدا پشتیەکیش بخەیتە نێوانی ڕەنەکانتەوە.

5-وەرزش کردن چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئازاری پشت، بەتایبەتی مەلەکردن بەڵام دەبێت هەر ڕاهێنانێکی وەرزشی بەپێی ڕاوێژی پزیشک و ڕاهێنەری شارەزا بێت