ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاشکرایە ڕێگاکانی لابردنی موو زۆرن، هەر خانمێک ئارەزوو دەکات یەکێک لە ڕێگاکان بەکاربهێنێت وەک شیلە، کەیەکێکە لەو ڕێگایانەی لە کۆنەوە بەکارهێنراوە و سوودێکی زۆری لێبینراوە.

شێوازی دروستکردنی شیلە بە ئاسانترین ڕێگا:

کوپێک شەکر و دوو کەوچک هەنگوین و شەربەتی لیمۆ و کەوچکێک ئاو تێکەڵ بکە، بیخە سەر ئاگرێکی هێمن و بەردەوام تێکەڵی بکە تا تەواو توند دەبێتەوە، دواتر بەش بەشی بچوک بەکاریبهێنە، بیخەرە سەر ئەو بەشەی لەشت کە دەتەوێت مووەکەی لابەریت بەڵام بە پێچەوانەی ئاراستەی مووەکانەوە.

کاتێک شیلە بەکاردێنیت هەوڵبدە زۆر بەخێرای بەپێستەکەتەوە ڕایبکێشیت، گرنگە پێستی لەشت وشک بێت، دواتر دەتوانیت لەنێو ساردکەرەوە هەڵیبگریت