ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سامانی کەسیی شاژنە ئەلیزابێسی بەریتانیا دەگاتە 460 ملیۆن دۆلار، زۆرینەی سامانەکەی لە زەوی و زار و کاری هونەری بەنرخ و خشڵ و زێڕ پێکهاتووە کە نرخیان بێکۆتایە و لەپاڵ ئەمانەشدا چەند کۆلێکشنێکی پوولی بەریدی دانسقەی هەیە.

سەرچاوەی سەرەکی داهاتی شاژن لەڕێی حکومەتەوە دەستیدەکەوێت بەشێوازی مووچە، ئەم مووچانە تێچووی گەشت و فەرمانبەران و چاککردنەوەی کۆشکە شاهانەییەکان دەگرنە ئەستۆ.

مووچەکەی 78%ی زیادیکرد لە 2017 کە لە 54.6 ملیۆنەوە بوو بە 97 ملیۆن دۆلار، ئەم زیادبوونە زۆرە بۆ یارمەتیدانی چاککردنەوەی درێژخایەنی کۆشکی بەیکینگهام بوو.

شاژن لەپاڵ ئەمانەدا مووچەیەکی ساڵانەشی هەیە کە ناودەبرێ بە دەرماڵەی شاهانە، ئەمەش لەکڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانی و کشتوکاڵکردن تیایاندا، حکومەتی شاهانەی بەریتانی تەنها پارە ناکێشنەوە، بەڵکو باری ئابووری وڵاتیش دەبوژێننەوە، ساڵی 2014 بڕی 1.4 ملیار دۆلاریان بۆ حکومەت گێڕایەوە.