ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئازاری جومگە و ئێسکەکان زیاتر لە بەساڵاچواندا باوە، بەڵام هەموو تەمەنێک ئەگەری توشبوونیان هەیە و پێویستە پشتگوێ نەخرێت.

هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە ئازاری درێژخایەنی ئێسک و جومگە بریتین لە خوار ڕاگرتنی پشت و قەڵەوی و وەستان بۆ ماوەی درێژ، هەرەوەها خۆبەدوورگرتن لەمانە لایەنێکی گرنگی پاراستنی ئێسک و جومگەکانە.

 

ئەم تێکەڵەیە ڕێگاچارەیەکی سروشتی ئاسانە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئێسک و جومگە :

پێکهاتەکان:

یەک کەوچکی گەورە زەردەچەوە

یەک کەوچکی گەورە هەنگوین

پارچەیەک سیری هاڕاو

ئەم پێکهاتانە لە ناو دەفرێکدا بە باشی تێکەڵبکە.

بەکارهێنان:

تێکەڵەکە بدە لەو شوێنەی ئازاری هەیە و بە نەرمی بیشێلە، بەلایەنی کەمەوە 20 خولەک پێوەی بهێڵەرەوە. هەفتەی دوو جار بەکاریبهێنە.