ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دورگەی "ئۆکینۆشیما" سەر بە وڵاتی ژاپۆنە و بەهەموو شێوەیەک چوونە ژوورەوەی ئافرەت بۆ ئەو دوورگەیە قەدەغەیە و تەنها پیاوانی تێدا دەژین یان ڕووی تێدەکەن.

پیاوانی ئەم دورگەیە ئاینی "شەنتو" پەیڕەودەکەن کە یەکێکە لە ئاینەکانی وڵاتی ژاپۆن و خاوەنی کۆمەڵێک یاسای تایبەت بە خۆیەتی و بەزمانی چینی نوسراوە، بەڵام کتێبێکی دیاریکراو یان پیرۆزیان نییە و پێیان وایە مرۆڤ خودی خۆی کەسێکی باشە، بەڵام بەهۆی چوونە ناوەوە ڕۆحیانەتی شەرەنگێز خراپە دەکات یان دەبێتە کەسێکی خراپ.

هۆکاری نەچوون یان قەدەغەکردنی خانمانیش بۆ ئەم دوورگەیە هەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاینە، چونکە بەپێی قسە و ئەفسانەکانی ئەوان، هەر خانمێک بچێتە ئەوێ و لە نزیک قەبری "ئەرکستۆ جیاو" تێپەڕببێت دەبێتە بەرد کەدەگەرێتەوە بۆ سەدەی 17ی زایین.

ئەو پیاوانەش کە سەردانی دەکەن دەبێت بە ڕێگای فەرمی بچنە ناوی، بەڵام لە یەکجار یان یەک رۆژ زیاتر نابێت بمێننەوە لەماوەی ساڵێکدا.

دوورگەکە چەندین شوێنەواری کۆنی مێژووی تێدایە، هاوکات چواردەوری بە پاسەوان پارێزراوە و هیچ خانمێک یان پیاوێک بەرێگای نافەرمی ناتوانێت بچێتە ناوی.