ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كەوسەر كاكە خوێندكارە لەپەیمانگای وەرزشی هەولێرو لە ساڵی 1997 لەشاری هەولێر لەدایكبوووە، ئێستاش یاریزانی یانەی زانكۆی جیهانە, لە دیدارێكی تایبەت بەر رێگای كوردستان، وەڵامی چەند پرسیارێكی داینەوە.

دیمانە / رابەر مەغدید

 

-چۆن بوو یاری تۆپی پێت هەڵبژارد، واتە ئارەزوو بوو؟

+لەهەر لە منداڵیەوە ئارەزووی یاری كردنی تۆپی پێم بۆ دروست بووەو تائێشتاش ئەو حەزو ئارەزووەم بەردەوام و توانیومە رۆژ لە دوایی رۆژ ئاستم بەرز بكەمەوە بگەم بەئاواتەكانم.

-لەكەیەوە دەستت بەیاریكردن كردووە و سەرەتا لەچ یانەیەك یاریت ئەنجامدا؟

+لەساڵی 2010 دەست بەیاری كردن كردووە و سەرەتا لە پەروەردەكان و دواتر لە هەرێمەكان دواتر بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستم توانیم خۆم بگەیەنمە یانەكان.

لە یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر دەستم بەیاریكردن كرد، بۆ ماوەی چەند ساڵێك لەو یانەیە بەردەوام بووم، ئەمساڵیش پەیوەندیم كرد بەیانەی زانكۆی جیهان.

-تاوەكو ئێستا لە بۆند پێشكەشكراوە لەیانەكی تر؟

+لە زۆربەی یانەكان بۆندم پێشكەشكراوە، بەڵام من شانازی بەشاری خۆم كردووە حەز دەكەم لەرێگای توانایەكەمەوە خزمەتی شارەكەم و یانەكەم بكەم.

-كێ‌ هاندەرت بوو كە ببیتە یاریزان؟

+هەر لەمنداڵیەوە خەون و ئارەزووی ئەوەم بۆ دروست بووە ببم بەیاریزان و سوپاس بۆ خوا توانیم بگەم بەخەون و ئاواتەكەم و نامەوێت ئەوە لەیاد بكەم گەورەترین پشگیری و بەردەوام بوونم خێزانەكەم بووە دڵنیام ئەگەر ئەوان نەبوونایە من نەدەگەیشتم بەو ئاستەی ئێستام، دەمەوێت لەو رێگایەوە سوپاسی مامۆستاكانم بكەم كە هەمیشە رووناكی رێگاكانم بوون و هەروەها سوپاسی هاوڕێیەكانیشم دەكەم كە ئەوانیش بوونەتە وزەیەكی باش بۆمن.

-چەند نازناوی ناوەخۆیی و دەرەكیت بەدەستهێناوە؟

+لە یانەی هەولێر تا ئێستا لە خولی كوردستان دوو ساڵ پلەی دووەمان بەدەستهێناوە، لە خولی عێراقیش جارێك توانیمان پلەی یەكەم بەدەست بهێنین.

-كلتوری نەبۆتە رێگڕ بۆ بەدەستهێنانی خەونەكانت؟

+زۆربەكای كاتەكان سەیر دەكەی ئێمە لە كۆمەڵگایەك نیشتەجێن كە بۆتە زیندان بۆ بەشێك، یاخود بەواتایەكی تر بۆتە رێگڕ بۆ دەرخستنی تواناكان بەتایبەت بۆ ئافرەتان، بەداخەوە ئەمە كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگامەكان دروست دەكات، چونكە دڵنیام چەندین ئافرەتی بەتوانامان هەیە بتوانن خزمەت بە وڵاتەكەمان بكەن، بەڵام ناتوانن بەهۆی كلتورو كۆمەڵگاكەمانەوە، دەوێت جارێكی تریش سوپاسی خانەوادەكەم بكەم كە هەمیشە پاڵپشتم بوونە بۆ برەو دان بەئاستی خۆم و هیچ كاتێك نەبوونەتە رێگر لەبەردەم كارەكانم.

-وەرزش هۆكارە بۆ جوانی و رێك پۆشی؟

+وەرزش كرد واتە ژیان ئەوەی لە وەرزش دەستت دەكەوێت بڕواناكەم ئەو ئارامیەو ئەو خۆشەیە لە هیچ شوێنك هەبێت، وەرزش واتە جوانی رەوشت و جوانی ئاكاری مرۆڤەكان، دڵنیام ئەوەی رێگای وەرزش كرد هەڵبژرێت هەمیشە هەست بەئارمی و مرۆڤبوونێكی تەواوی خۆی دەكات.

-هاندەری كام یانەی جیهانی و بەكام یاریزان سەرسامی؟

+هاندەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیم و زۆر سەرسامم بە یاریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدو و ریكاردۆ كاكە