ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئایا بەردەوام هەست بە هیلاكی و ماندووبوون دەكەیت هاوكات لەگەڵ سەرئێشە و ئازاری تری لەش؟ ئایا دەزانی كە ئەمانە نیشانەن بۆ حاڵەتی ماندووبوونی درێژخایەن Chronic fatigue كە حاڵەتێكی باوە لە سەردەمی ئێستاماندا، منداڵ و نەوجەوانیش دوچاری ئەم حاڵەتە دەبن. بەگشتی هۆكاری وەكو سترێس، پیسبوونی ژینگە بەتایبەتی پیسبوونی هەوا، گرفت لە گلاندی ئەدرینال، خراپی تەندروستیی دەم و ددان رۆڵیان لە تووشبووندا هەیە. بەركەوتن بە كانزا قوڕسەكان بەتایبەتی جیوە لە ئەنجامی پڕكردنەوەی ددان و نەشتەرگەریی رەگی كەناڵی ددان Root canal، ئەمەش هۆكارە بۆ تێكچوونی سستمی بەرگریی لەش و سستمی كوێرەگلاندەكان و هەوكردن كە دەبنە هۆی ماندووبوون. سترێس كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە تاوان، تووڕەبوون، دڵوتندی، ئازار و ناڕحەتی جومگە و ماسوڵكەكانی لەش، رۆڵی بەرچاوی هەیە لە تووشبوون بە حاڵەتی ماندووبوونی درێژخایەن. لە لایەكی ترەوە سستبوونی گلاندی دەرەقی هۆكارێكی شاراوەیە بۆ حاڵەتی درێژخایەنی هەستكردن بە ماندووبوون، سستبوونی گلاندی دەرەقی واتە كەم دەردانی هۆرمۆنەكانی بەتایبەتی هۆرمۆنی تایرۆكسین Thyroxin كە زۆر پێویستە بۆ تاودانی متابۆلیزم و هەموو چاڵاكییەكانی لەش.