ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خانمان بەردەوام مووی جەستە و رووخساریان لادەبەن، بەڵام زۆر كات بەتایبەت پێستی هەستیار تووشی هەوكردن و سوربوونەوە دەبێت بۆ ماوەیەكی زۆر، پێگەی fustany بۆ یارمەتی خانمان ئەم رێنماییانە بڵاودەكاتەوە، تا لەكاتی موو لابردن ئەنجامی بدەیت.

1-پێش موو لابردن، بە ئاوی گەرم پێستەكەت بشۆ، بۆ ئەوەی پێستت ئامادەبێت و كونیلەكانی بكرێتەوە.

2-لەدوای لابردنی مووەكە، تەواوی پێست بە ئاوی سارد بشۆ، بۆ ئەوەی ئەو پێستە هێور بێتەوە.

3-بەهەموو شێوەیەك دووربكەوەرەوە لە دەستدان لە پێست، چونكە لەو كاتەدا هەستیارە و بەكتریا و میكرۆبی بۆ دەگوێزرێتەوە.

4-پاشان كرێمێكی شێدار بدە لە پێستت، بۆ ئەوەی بەتەواوی هێواش بێتەوە و تووشی سووربوونەوە نەبێت، بەڵام بۆن و كهولی تێدا نەبێت، چونكە زیاتر تووشی هەستیاریت دەكات.

5-دەتوانیت لە بری كرێم، زەیتی گوێزی هیندی یان ئاوی گوڵ بەكاربهێنیت، كە یاریدەی ئارامكردنەوەی پێست دەدات.

6-ئەگەر چوویتە دەرەوە راستەوخۆ، جلوبەرگی داپۆشراو بپۆشە، یان شەپقە و كاسكێت بەكاربهێنە بۆ دەموچاوت، تا تیشكی خۆری بەرنەكەوێت.

7-یەكێكی دیكە لە رێگا باشەكان، لەدوای موو لابردن بەكارهێنانی سەهۆڵە، چونكە پێست ئارام دەكاتەوە.

8-بەكارهێنانی سابونی دژە بەكتریا، لەكاتی شتنی دەموچاوتدا، دواتر كرێمی شێدار.

9-لەدوای موو لابردن هەرگیز هەڵمی ئاوی بەكارمەهێنە بۆ پاككردنەوەی پێست، بەڵكو كاتێكی دیكە، چونكە زیانی هەیە و دەبێتەهۆی هەوكردن.

10-لەدوای موو لابردن خێرا پێست مەشۆ و بە هێمنی وشكی بكەیتەوە، چونكە دەبێتەهۆی زیپكە، باشترە ماوەیەك بووەستیت.