ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەمیشە چاوەڕوانی بەخشینی دیارییەكی سادە دەكەیت لەلایەن هاوسەرەكەتەوە، یان ئێوارە خوانێكی رۆمانسی، یان وتنی چەند وشەیەكی جوان و هەست بزوێن، بەڵام روونادات، چونكە هاوسەرەكەت بیر لەو جۆرە رەفتارانە ناكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی " jamalouki" ئەگەر هاوسەرەكەت رۆمانسی نییە، ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە:

1-لەگەڵ هاوسەرەكەت راستگۆیانە قسەبكە و سكاڵاكەت بە ئاشكرا بگەیەنە، دەكرێت خودی خۆت خوانێكی رۆمانسی سازبكەیت و پەیامەكەی پێ بگەیەنیت.

2-رۆمانسی نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە تۆی بەلاوە گرنگ نییە، یاخود خۆشیناوێیت، بەڵكو نازانێت بەو شێوە دەریبرێت، هەرگیز نابێت لۆمەی بكەیت بەجۆرێك هەستی بریندار بێت.

3-هەرگیز بەراوردی مەكە بە كەسێكی دیكە، بۆ نمونە هاوسەری خوشكەكەت یان هاوڕێكەت، چونكە هەر كەسێك خاوەنی تایبەندمەندییەكی جیاوازە.

4-خودی خۆت بەشێوەیەكی رۆمانسی رەفتاری لەگەڵدا بكە، تۆ دیاری پێشكەش بكە خوانی رۆمانسی بۆ سازبكە، تا كاریگەری لەسەر دروست بكەیت.

5-لەسەر ئەنجامدانی هەر رەفتارێكی رۆمانسی سوپاس و ستایشی بكە، تا هانی بدەیت دووبارەی بكاتەوە.

6-هەوڵبدە راستییەكان ببینە، ژیانی هاوسەرگیری تەنها گوڵ و خوانی رۆمانسی نییە، هەرگیز لەسەر ئەوە هاوسەرەكەت رەتمەكەرەوە، چونكە رەفتاری دیكە هەیە تا پێوەرە باشەكانی دیاری بكەیت و رێز لە بۆچوونەكەی بگرە.