ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژی ئاهەنگ و گواستنەوە بۆ بوك زۆر گرنگە، هەربۆیە دەبێت ڕۆژێكی نمونەیی و ئاسوودەبەخش بێت نەك بێزاركەر، بەڵام سروشتیە هەستكردن بە كەمێك دڵەڕاوكێ و ترس لەهەر هەڵەیەك كە پێچەوانەی خواستەكانی بێت.

بۆ ئەوەی ڕۆژێكی خۆش بەڕێ بكەیت و بەدووربیت لەهەر گرفتێك، پێویستە ئەم هەڵانە ئەنجام نەدەیت:

1-بڕیاڕتداوە تازە ناتوانیت پەشیمان بیتەوە، هەربۆیە بیر لەكەشوهەوا مەكەرەوە چۆنە و چاوەڕێ مەكە باش بێت قبوڵی بكە هەر چۆنێكە، چونكە تەنها مێشك ماندووكردنی خۆتە و هیچی دیكە.

2-ڕۆژی ئاهەنگە ئیدی هێندە مێشك ماندوو مەكە و بیرمەكەرەوە لە چۆنێتی و شێوەی ئاهانگەكە، پێشتر هەوڵبدە هەموو شتێك تەواو بووبێت، ئەو ڕۆژە تەنها گرنگی بە خۆت بدە و كەسێكی خێزانەكەت دەبێت گرنگی بە لایەنەكانی دیكە بدات نەك تۆ.

3-بەهەموو شێوەیەك هەوڵبدە لەو ڕۆژەدا خۆت بەدوور بگرە لە هەڵە و كەمێك بە ئاگاوە مامەڵە بكە، چونكە ئاشكرایە كە تووشی زۆر هەواڵ و سوپرایزی جیاواز دەبیت كە ڕەنگە بەهۆی هەڵەی تۆ یان كەسێكەوە بێت، بەڵام سادە وەریبگرە و دەروونت ئاڵۆز مەكە تا ئاسوودە بیت.

4-یەكێكی دیكە لە هەڵە باوەكان فەرامۆشكردنی خواردنە، بەهۆی دڵەڕاوكێ و سەرقاڵیتەوە گەدەت بە خاڵی بەجێدەهێڵیت، بەڵام دەبێت خواردن بخۆیت و تەواو گرنگی پێ بدەیت، چونكە هێندەی تر دەروونت ماندوو دەبێت، بەڵام گرنگە جۆری خواردن تەندروست بێت تا تووشی قەبزی و غازات و هیچ كێشەیەكی گەدە نەبیت.

5-ئەگەر بەنیازی گەشتیت لەدوای ئاهەنگ بۆ مانگی هەنگوینی، پێش ئەو ڕۆژە هەموو شتێك ئامادەبكە، بەڵام ئیدی لەدوای ئەوە هیچ بیری لێمەكەرەوە تا دەگاتە كاتی گەشت تا ئاهەنگ و خۆ ئامادەكردنی خۆت نەشێوێت و تووشی دڵەڕاوكێ ببیت.

6-بەهەموو جۆرێك واز لە بڕیاڕی لەناكاو بهێنە، واتە جلوبەرگ و شێوازی تەسریحە و ستایل هەڵبژاردووە تەواو بڕیاڕی گۆڕینی مەدە، دەنا هێندەی تر تووشی دڵەڕاوكێ دەبیت.

7-تا دەتوانیت لەو ڕۆژەدا پەیوەستە بە كاتەوە و هەوڵبدە لەو كاتانەی دیاریكراوە دوانەكەویت چ بۆ وێنە یان ئارایشت یان ئاهەنگەكە.

8-ئاگاداری مۆبایلەكەت بە و كەسێك هەڵبژێرە گونجاو كە متمانەی لات هەبێت بۆ ئەوەی وەڵامی پەیوەندیەكانت بداتەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر كێشەیەك پەیوەندی بە ئاهەنگەكەوە هەبوو تۆ تووشی دڵەڕاوكێ نەكات.

9-هەر ماسكێك یان هەر كرێم و شتێك كەبەكاریدەهێنیت ڕۆژی پێش ئاهەنگ زۆر ئاگاداربە لەوەی پێشتر تاقیت كردبێتەوە، ڕەنگە تۆ تووشی هەستیاری و سوربونەوە بكات یان بۆ كەسێكی دیكە جیاواز بێت، دەنا تەواو شێوەت تێكدەدات و تووشی دڵەڕاوكێت دەكات.

 

  • 1