ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەگشتی پێڵاو بۆنێكی ناخۆشی لێدێت، هەربۆیە پێویستە هەمیشە خاوێن رابگیرێت بۆ ئەوەی بۆنەكەی كەمبێتەوە.

 

-1شەوانە كاغەزی رۆژنامە بخەرە ناو پێڵاوەكانتەوە، تا بەیانی، چونكە خاوێنی دەكاتەوە و بۆنەكەی ناهێڵێت.

-2دەتوانیت توێكڵی لیمۆ ئامادەبكەیت و بیخەیتە ناو پێڵاوەكانتەوە شەوانە.

3-رێگایەكی دیكە بەكارهێنانی سۆدەی نانە بۆ ناو پێڵاوەكانت، پاشان رۆژی دوای بەتاڵی بكەرەوە.

بۆ ئەوەی پێڵاوەكانت بۆنی ناخۆش نەبێت، باشترە هەمیشە گۆرەوەی لەپێبكەیت، چونكە ئارەقی پێیەكانت هەڵدەمژێت، بەڵام پاش یەكجار لەپێكردن بیشۆ، هاوكات پێویستە هەمیشە پارێزگاری لە پێیەكانت بكەیت، بۆ ئەوەی خانەكانی پێست نوێ بنەوە و بەكتریای لەسەر كۆنەبێتەوە.

 

  • 1