ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خاوێنكردنەوەی هەموو ئامێرێكی ئۆتۆماتیك كە بۆ پاككردنەوەی كەلوپەلەكان و پێداویستیەكان بەكاریدەهێنیت، گرنگە هەمیشە بەڕێگا و شێوازی تایبەت خاوێن بكرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆكارێك بۆ كۆبوونەوە بەكتریا و میكرۆب و هەمیشە خاوێن بێت و كاریگەری تەندروستی نەبێت.

باشترین ڕێگا بۆ خاوێنكردنەوەی ئامێری جلشۆری ئۆتۆماتیكی، بەكارهێنانی سێ پێكهاتەیە لە چێشتخانە (2 كوپ سركە، ¼ كوپ بیكاربۆناتی سۆدیۆم، ¼ كوپ ئاو).

سەرەتا بیكاربۆناتی سۆدیۆم و سۆدیۆم و ئاوەكە تێكەڵ بكە، بیخەرە ناو ئامێرەكەوە لەڕێگای شوێنی دەرمانی پاككردنەوەوە، دواتر سركەكە بخەرە ناو شوێنی جلەكان و دایبگرسێنە، پاش چەند سوڕانەوەیەك بیوەستێنە.

دەبینیت بە باشترین شێوە خاوێن دەبێتەوە و ئەم كردارە پێویستە مانگانە جارێك ئەنجامبدەیت لەپێناو تەندروستیت.

  • 1