ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئایا دەزانی كە فشاری زۆری كار و پیشە Job pressure لە گەلێك كەسدا هۆكارە بۆ زیادبوون و ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ كە بە لەرەی گوێچكەلەی دڵ Atrial fibrillation ناسراوە، كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری پەككەوتنی دڵ یان جەلتەی مێشك یان ئاڵۆزیی تر، بەگشتی رێژەی ئەم ئەگەرە دەگاتە 48%. ئەم راستییەش لەمێژە جەختی لێكراوەتەوە كە فشاری كار پەیوەندی بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵەوە هەیە، بۆیە پسپۆران رێنمایی هەر كەسێك دەكەن كە ئەگەر لەكاتی بوونی فشاری كاردا دوچاری دڵەكوتێ یان نیشانەی تری تایبەت بە لەرەی گوێچكەلە ببنەوە وەكو هەستكردن بە ماندووبوون، سەرسووڕان، لەخۆچوون، هەستكردن بە بێهیزبوونی گشتیی لەش، هەستكردن بە سووكبوونی سەر Light headed، سینگ ئێشە یان هەناسەڕاوكێ، ئەوا پێویستە كە بە زووترین كات سەردانی دكتۆر بكەن. لەرەی گوێچكەلە حاڵەتێكی باوە و ئاكامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە، بۆیە بە گرفتێكی گەورەی تەندروستی هەژمار دەكرێت. بۆ كەمكردنەوەی فشاریی كار پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: پێشبینی و ئامانجی واقیعیانە بۆ كارەكەت دابنێ، هەموو شتە گرنگەكان بەپێی توانا بە دروستی ئەنجام بدە، پلانت هەبێ كە بەپێی توانا و كارامەیی خۆت كارەكان جێبەجێبكەیت تاكو ئامادەبیت بۆ هەر فشارێكی لەناكاوی پەیوەست بە كار،پەیوندی لەگەڵ هاوپیشەكانت پەیدابكە لە سەر بنەمای باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان نەك لەسەر بنەمای تر، پشوودان لەكاتی پێویست زۆر گرنگە، باڵانسی نێوان كار و ژیانی رۆژانەت رابگرە، گرنگی زۆر بە خۆراك و نووستن و چاڵاكیی بەدەنی بدە، خۆت فێری تەكنیكەكانی خۆخاوكردنەوە Relaxation بكە، بەردەوام هەڵوێستی پۆزەتیڤ لەكارەكەتدا بنوێنە.