ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

   

کۆمەڵێ زانای ئەمریکی ، هەواڵێکی مەترسیداریان بڵاو کردەوە لەسەر نزیک بوونەوەی تێکشکانی هەسارەکەمان(زەوی)

زاناکانی ئەمریکا لەو باوەڕەدان کە زەوی ، ڕووبەڕوی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە و جیهان کۆتایی دێ .!

وە هەروەها کاتی لەناو چونی هەسارەی زەویان دیاری کردوە و پێیان وایە لە ناوەڕاستی مانگی (۱۱)ی ئەم ساڵ کارەساتە گەورەکە ڕوودەدا .

زاناکانی ئەمریکا بۆ یەکەم جارە بە ئاشکرا باس لە هەڕەشە و ترسناکی بوونەوەرە ئاسمانیەکان بکەن و دەڵێن ، چەن بوونەوەرێکی ئاسمانی بەرەو زەوی دێن بۆ تێکدانی هەموو جۆرەکانی ژیان لەسەر گۆی زەوی.!

ئەم باسوخواسەی زاناکانی ئەمریکاش بە شێوەیەکی سەیر بە تەواوی لەگەڵ ووتەکانی (دەیڤد مید)ی زانادا یەکدەگرێتەوە کە ئەو زانایەش بڕوای وایە کە زەوی لەناو دەچێ و ئاماژە بۆ ئەوە دەکا ، کە بومەلەرزە و گەردەلولەکان زیادیان کردوە و توێژاڵی زەوی درز و کەلێنی تێکەوتوە .!

بەڵام بە پێچەوانەی ووتە و پێشبینیەکانی زاناکانی ئەمریکا 

گەورە زانای ڕووسی(یەڤگینی بارفینۆف)بۆچونێکی جیاوازی هەیە و لەو باوەڕەدایە هەموو ئەو هەسارەمەترسیدارانەی کە بوونیان هەیە زۆر دوورن لە هەسارەی زەویەوە

دەشڵێت : ئەگەر هەندێ لەو تەنانە لە قۆناغێکدا بڕیاربدەن بکەونە سەر زەوی ، دەیان ساڵ بەر لە ڕوودانیان زانراو دەبێ و بوارێک دەبێ لە بەردەم مرۆڤ بۆ ڕزگاربوون لەو کارەساتە سروشتیانە . 

بەڵام زانا ڕووسیەکە هیچ ناڵێ دەربارەی بوونەوەرە ئاسمانیەکان 

پێشبینی کردنی بەرپابوونی کارەساتی جیهانی 

ڕەگەزێکی جێگیرە لە کلتوری جیهانیدا ، لە ئەوروپا(ئوستراداموس)لە ئاسیاش(کونفوشیوس)پێشبینی ئەو کارەساتەیان کردوە

هاو کات زانایەکی تر پێی وایە کۆتایی جیهان ڕوونادا 

وە دەشڵێت ئەگەر ڕووشبدا بە هۆکاری مرۆیی دەبێ نەک بە هۆی هەسارەی تر و شتی تر

ئەو جۆرە دیاردە سروشتیانەی هەن نابنە هۆی 

لەناوچونی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی