ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جۆری خواردنەکان کاریگەری سەرەکی هەیە لە دروستبوونی زیپکەی پێستدا، هەربۆیە گرنگە بزانیت چ خواردنێک لە سیستمی خۆراکی رۆژانەتدا هەڵدەبژێریت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی "تایمز ئۆف ئێندیا" ئەو خواردنانەی رێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات:

1-ترێی سور، کە پێکهاتەی دژەئۆکسانی زۆر تێدایە و رێگا لە هەوکردن دەگرێت.

2-گێزەر و سپێناخ، سەرچاوەی سەرەکی کاروتینات و ڤیتامین و بەهای خۆراکیە بۆ پێست.

3-برنجی بۆر، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی، کە کاریگەری لەسەر ئەو هۆڕمۆنانە هەیە کە بەرپرسن لە دەردانی زیپکە.

4-سیر، کاریگەری لەسەر لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسی پێست هەیە.

5-بروکلی، دەژئۆکسانە و رۆڵی سەرەکی لە لەناوبردنی زیپکە هەیە.

6-ماسی، دەوڵەمەندە بە ئۆمیگاسێ کە دژی نەخۆشیەکانی پێستە.

7-چای سەوز، دەتوانیت بیدە لەسەر زیپکەکان بۆ ماوەی چەند خولەکێک.