ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە مەزادێکی ئاشكرادا خانەی کریستیز، ئەڵماسێکی پەمەیی، کە کێشی 19 قیرات بوو، بە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشت.

ئەم ئەڵماسە لەلایەن کۆمپانیای هاری وێنستۆن،بۆ فرۆشتنی گەوهەر لە ئەمریکا کڕاوە، کە خاوەنەکەی کچی نیکۆڵا حایکی سویسرییە، کە کۆمپانیای سواچی سویسرای دامەزراندووە.

سەرۆکی خانەی کریستیز، فرانسوا کوریل لەمبارییەوە بەرۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، کە ئەم ئەڵماسە لە سویسرا مەزادکراوە، کە تایبەتمەندییەکی دەگمەنی هەیە، بۆیە نرخەکەی گەیشتووەتە 50 ملیۆن دۆلار، هەروەها لەگەڵ ئەو ئەڵماسە 10 پارچە ئەڵماسی دیکە فرۆشراوە، کە نرخی هەموویان دەگاتە 110 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئەم ئەڵماس بەر لە 100 ساڵ لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە، کە لەلایەن بنەماڵەی ئەوبنهایمەر لە ساڵانی هەشتایەکان پارێزراوبوو، تاوەکو ئەو رۆژەی لە مەزادێکی ئاشكرادا فرۆشرا.