ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرتاشێکی تورک بەهرەکەی بەشێوەیەکی جیاواز بەکاردەهێنێت، هاوشێوەی شەمشەمەکوێرە کارەکەی ئەنجامدەدات.

لەناوچەی عورەیفیە لەهەرێمی سقاریای باکوری رۆژهەڵاتی تورکیا، سەرتاشێک بە شێوەیەکی سەیر سەرنجی گەشتیاران و سەردانیکەرانی رادەکێشێت، جیاواز لە هاوپیشەکانی دیکەی، لەناو دوکانە بچکۆلەکەیدا بە سەقفەکەوە خۆی هەڵدەواسێت، واتە (سەربەرەوخوار) پاشان قژ یان ریشی پیاوان چاکدەکات، هەربەوهۆیەشەوە بە "شەمشەمەکوێرە" ناسراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی "تورک پرێس" ئەو سەرتاشە بەهرەمەندە دەڵێت "ئەم شێوازی کارکردنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995، جگە لە گەشتیاران هاووڵاتیانی تورک لە شوێنە جیاجیاکانەوە سەردانم دەکەن، بۆ ئەوەی دیمەنی من ببینن لەکاتی کارکردندا".