لە مەراسیمێکی تایبەتدا نمایشکارێکی تەمەن 24 ساڵ، بە شاجوانی مۆسکۆ هەڵبژێردرا.
دوێنێ 24ی مانگی کانونی یەکەمی 2018 لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کێبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان بەڕێوەچوو، کە تێیدا 48 کچ بەشداریانکرد.
یەکێک لە کاندیدەکان بەناوی ئیلیسا سیمیرینکو کە 24 ساڵ تەمەنیەتی، نمایشکارێکی ناسراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، توانی ببێتە خاوەنی نازناوەکە و تاجەکە بەدەستبهێنێت.