ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەندێک کات قژی خانمان گەشەکردنی خاودەبێتەوە و درەنگ درێژدەبێتەوە، بەهۆی بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان یاخود هۆکارە بۆماوەییەکان، بەڵام پەیڕەوکردنی ئەم رێنماییانە وادەکات قژەکەت خێراتر درێژبێتەوە و گەشەبکات.

1-بایەخدان بەو خواردنانەی کاریگەری لەسەر گەشەکردنی قژ هەیە و دەوڵەمەندە بە ترشەچەوری و ئۆمیگاسێ و پرۆتین و ئاسن و ترشی فولیک و بیوتین.

2-مەساجکردنی بۆ بێخی قژەکەت رۆژانە بۆ ماوەی پێنج خولەک.

3-ئەگەر هەموو مانگێک نەبێت، پێویستە 6-8 مانگ جارێک قژەکەت ببڕیت، بەڵام پێویستە بەلسەم و شامپۆی باش بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی سەرتاڵەکان درەنگ تیژبێتەوە و بەش بێت، یان موخۆرکە لێیبدات.

4-ئەو پشتیەی قژی لەسەر دادەنێیت لەکاتی خەودا، باشترە ئاوریشم بێت قوماشەکەی.

5-رێژەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمی کەمبکەرەوە.

6-بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی قژت لە تیشکی خۆر دەپارێزێت، بەتایبەت لە هاویندا.

7-قژەکەت هێندە بە توندی مەبەستە، چونکە هەڵیدەوەرێنێت و لاوازدەبێت.

8-جۆری ئەو شانەیەی بەکاریدەهێنیت، چونکە کاریگەری لەسەر تاڵەکانی قژ و بێخەکەی هەیە.

9-ئەگەر بۆیە دەکەیت، رەنگە زۆر کاڵەکان بەکارمەهێنە، چونکە لاوازی دەکات و زیاتر دەیسوتێنێت.

10-سرکەی سێو و ئاوی سارد بەکاربهێنە، چونکە کاریگەری لەسەر بەهێزبوونی هەیە.

11-دانانی قژی دەسکرد، دوو هێندە قژەکەی خۆت لاوازدەکات، ئەگەر پێویستی کرد سەردانی پزیشک بکەیت باشترە.