ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی وەرز، پێست دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەکانی کەشوهەوا، یاخود سیستمی خۆراکی ناتەندروست و فەرامۆشکردنی و بەردەوام بەکارهێنانی ماکیاژ پێست ماندوودەکات، هەربۆیە ڕەنگی ناشرین دەبێت و زۆرکات پەڵە و زیپکە دروست دەکات.

لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی ounousa باس لە ماسکێکی سروشتی دەکات، کە ئەگەر هه‌فتانه‌ بەکاریبهێنیت، کە پێکهاتەی سەرەکی تێیدا دارچینیە و سوودێکی زۆر هەیە، چونکە ڕەنگی پێست گەشاوە دەکاتەوە و جوانتر دەردەکەوێت.

پێكهاته‌كانی ئه‌م ماسكه‌ بریتین له‌:

نیو كه‌وچك دارچینی

كه‌وچكێك شیر

2 كه‌وچك هه‌نگوینی سپی

2 كه‌وچكی بچوك ڤانێلا

چۆنێتی ئاماده‌كردنی :

سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ و به‌ باشی تێكیبده‌، دواتر ئه‌م ئاوێته‌یه‌ بده‌ له‌ پێستی روخسار بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك و پاشان به‌ ئاوێكی مامناوه‌ند ماسكه‌كه‌ له‌ روخسارت بكه‌ره‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوێكی سارد پێسته‌كه‌ت بشۆ،ئه‌م كرداره‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ری به‌رده‌وامبه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینیت