ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خواردن لەسەرخۆ ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و ئاڵۆزییە تەندروستییەكانی كەم دەكاتەوە. خواردن لەسەرخۆ هاندەرە بۆ تەندروستییەكی جەستەیی باشتر و ستایلێكی ژیانی باشتر، هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی پێوانەی تێكڕایی بارستایی لەش BMI. خواردن لەسەرخۆ و جوینی خۆراك بەباشی كاتێكی گونجاو دەداتە گەدە بۆ ئاگاداركردنەوەی مێشك لە تێربوون، بەمەشەوە بڕی كەمتری خۆراك وەردەگیرێت كە بەس بێت بۆ تێربوون، واتە هەستكردن بە تێربوونی دەم و تێربوونی گەدە لە یەك كاتدا. جگە لەمە، بە خواردن لەسەرخۆ چێژی تەواو لە خۆراكی جۆراوجۆر وەردەگیرێت هاوكات لەگەڵ قەناعەتی زیاتر بە ژەمەكان، هەروەها دابینكردنی تەاوی شلە بۆ لەش Hydration و ئاسانتركردنی كرداری هەرس لەربەوەی كە باشتر تەڕبوونی خۆراك بە لیك رۆڵی پۆزەتیڤی هەیە بۆ هەرسكردنی خۆراك. خواردن بە خێرایی ئاسایی ئەگەری قەڵەوی تا رێژەی 29% كەم دەكاتەوە، كەچی خواردن لەسەرخۆ ئەگەری قەڵەوی تا رێژەی 42% كەم دەكاتەوە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە گۆڕینی نەرێتەكانی پەیوەست بە خواردن كاریگەریی هەیە لەسەر ئەگەری قەڵەوی، تێكڕای بارستایی لەش، هەروەها پێوانەی چێوەی كەمەر.